لە ساراتۆڤ جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا
جەژنی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە شاری یارشۆڤی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا پیرۆز کرا.
جەژنی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە شاری یارشۆڤی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا پیرۆز کرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان، بەرپرسانی ناوچە و شارەکان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بە زمانی کوردی و ڕووسی پێشکەش کرد.
لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کولتووری کوردانی یارشۆڤ، قسەی کرد و وتی: "سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، ئێمە گەلی کورد هەموو ساڵێک نەورۆزی خۆمان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی دەکەین، بەڵام نەورۆزی ئەمساڵ بۆ ئێمە مانایەکی جیاوازی هەیە، ئێمە زانیاریمان لە ڕێبەرەکەمانەوە پێ گەیشت بە دڵ و گیان نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم شۆڕشگێڕانی کورد پیرۆز دەکەم."
تاهیر فاتۆیڤ خدر، بەرپرسی ئۆتۆنۆمی کوردی هەرێمی ساراتۆڤ بە زمانی ڕووسی نەورۆزی لە جەماوەر پیرۆز کرد و وتی: "نەورۆز بۆ ئێمە ڕۆژێکی نوێیە، وەک ساڵێکی نوێ یاد دەکرێتەوە. بەڵام نەورۆز بۆ کورد جەژنی بەرخۆدان و ئازادییە جەژنی هەمووان پیرۆز بێت."
ئاهەنگەکە بە ئاوازی گۆرانیبێژانی هونەرمەندانی ئەورووپا، ناوچەکە و گروپە فۆلکلۆرییەکان پیرۆز کرا.