داگیرکەران هێرشیان کرد، گەریلا وەڵامی دایەوە

سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەوییەوە ٩٧٨ جار هێرشی کرد. هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا درۆنێکی بۆمب‌هەڵگر تێکشکێندرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگ

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، بەم جۆرەیە:

"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی:

"٣٠ و ٣١ ی ئادار و ١ ی نیسان، لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شەریف ١ جار، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی گردی زەنگل و دەشتی کافیا و گردی کون و گردی ڕەشید ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا و بێشیلی ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای بەهار ٣ جار، بەگشتی ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن؛

٣٠ و ٣١ ی ئادار و ١ و ٢ ی نیسان لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کەندەکۆلا و بەری زینێ و سنینێ و لۆلان ١٤٩ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێڕەشە و مژێ و گرگەشێ و گردی زەنگل و کانی سارکێ و زێڤکێ ٩١ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و شیلازێ و بێشیلی ٣٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی ٦٨٨ جار، بەگشتی ٩٦٣ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن تۆپباران کران.

دەستوەردانی هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکان:

١ ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ وەڵامی درۆنێکی بۆمب‌هەڵگر درایەوە کە هێرشی دەکردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی.لە ئەنجامدا درۆنەکە تێکشکێندرا.

٢ ی نیسان لە هەرێمی مەتینا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک وەڵامی داگیرکەران درایەوە کە هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ".