قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە دەیرەزۆر شەهیدبوون.

چەتەکانی حکومەتی شام دوێنێ لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشەکاندا، ١٩ چەتە کوژراون و ٢٠ چەتە برینداربوون، هەروەها ٣ شەڕڤان و ٤ سڤیل شەهیدبوون.

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدەدا، ناسنامەی شەهیدەکان ئاشکرا کرا.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە وەهایە: "لە وەڵامدانەوەی هێزەکانماندا بەرامبەر هێرشی چەتەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، ٣ شەڕڤان شەهیدبوون، هێزەکانمان هێرش و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکەیان پووچەڵ کردەوە.

هەڤاڵانمان دەمهات قامیشلۆ (سامر ئەحمەد ئیبراهیم) و باران دێرک (جوان ڕەمەزان موراد) و عەزام حەسەکە (خالید حۆران ئەلعەتیە)، بۆ ئەوەی چەتەکانی ڕژێمی سوریا نەگەنە هەرێمەکە، گیانی خۆیان فیدا کرد، ژمارەیەکی زۆریان لە چەتەکان کوشت و بریندار کرد.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر سێ شەهیدەکەمان دەکەین. باوەڕمان بە هێزەکانمان بەهێزە، دەتوانن تەواوی پیلانگێڕی و پلانەکان بۆ سەر هەرێمەکە پووچەڵ بکەنەوە. هیوا و خەونی هەڤاڵەکانمان بۆ ئازادی و سەرکەوتن، بەدی دەهێنین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەمهات قامیشلۆ

ناو و پاشناو: سامر ئەحمەد ئیبراهیم

ناوی دایک: زوهرە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ / ١٩٩٨

شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر، گوندی حەردۆب، ٢٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.

*   *   *

ناسناو: باران دێرک

ناو و پاشناو: جوان ڕەمەزان موراد

ناوی دایک: بەیان

ناوی باوک: ڕەمەزان

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرک ١٩٩٩

شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر، ٢٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.

*   *   * 

ناسناو: عەزام حەسەکە

ناو و پاشناو: خالید حۆران ئەلعەتیە

ناوی دایک: عەلیە

ناوی باوک: حۆران

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر ١٩٩٣

شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر، گوندی حەردۆب، ٢٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣".