قەسەدە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی دوو شەڕڤانی بڵاوکردەوە، کە بەھۆی تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە شەھید بوون.

دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەڕڤانی بە ناوەکانی "باگۆک ​​کۆبانێ و مەزڵوم شێراوا"ی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدەدا ھاتووە، شەهیدان باگۆک ​​کۆبانێ و مەزڵوم شێراوا لە تەقینەوەیەکدا لە شاری حەسەکە شەهید بوون.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، هەڤاڵانمان لەسەر هێڵی شۆڕش ڕێیان کرد و تا دوا هەناسەیان لە پێناو بە سەرکەوتن گەیاندنی شۆڕش تێکۆشانیان کرد. خاوەنی ڕۆحی ھاوڕێیەتی و نموونەی ئەو شەڕڤانانە بوون کە خۆشەویستی لە دڵی هەمووان بڵاودەکەنەوە.

قەسەدە لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کردووە و جەختیکردووەتەوە، "بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین، تا  ئەوکاتەی هیوای شەهیدان بەدی و سەرکەوتن بەدەست بھێنین، درێژە بە ڕێگەکەیان بدەین".

ناسنامەی ئەو دوو شەھیدە بەمجۆرەیە:

ناسناو: باگۆک ​​کۆبانێ

ناو و پاشناو: بەنگین قەرە عەلی

ناوی دایک: شیرین

ناوی باوک: عومەر

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ ساڵی ١٩٩٣.

شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە

***

ناسناو: مەزڵوم شێراوا

ناو و پاشناو: نەبی گوڵ خەیری

ناوی دایک: بەیاز

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین-شاراوا ساڵی 1995

شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە