قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

قەسەدە رایگەیاند کە ٢٣ی ئاب لە قامشلۆ شەڕڤانێکیان بەناوی ئەحمەد عومەر حەرۆ شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیەیە:

"وڵامی هێزەکانمان بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شانە شاراوەکانی داعش لە سەرانسەری هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێزەکانمان ئاستی بەرخۆدانیان بەرز کردووە و بۆ سەروەری ئارامی و ئاسایشی گەلەکەمان هێرشەکان پووچەڵ دەکەنەوە.

شەڕڤانمان 'باران دەڤریم' کاتێک لەسەر ئەرکی سەربازی خۆی بوو، شەهیدکرا.

سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین و بەڵێن خۆمان بۆ هەموو شەهیدان دووبارە دەکەینەوە کە خەباتمان لەسەر رێچکەیان بەردەوام دەبێت و ئامانجیان کە ئازادی و شکۆمەندی هاوڵاتیانە جێبەجێ دەکەین.

ناسنامەی شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: باران دەڤریم

ناو و پاشناو: ئەحمەد عومەر حەرۆ

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: قامشلۆ / ٢٠٠١

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: وقامشلۆ / ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢"

ف.ق