قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد، کە ماوەیەک پێش ئێستە لە ڕووداوێکی سەربازیدا لە کۆبانێ برینداربوو.

ناوەندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە ڕاگەیاندراوێک، ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"شەڕڤانمان دژوار مودریس عیسا (ئاواز چیا) کە ماوەیەک پێش ئێستە لە کۆبانێ بریندار بوو، شەهید بوو.

هاوڕێمان کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستە هاتە ڕیزەکانمانەوە. لە چەندین هەڵمەتی هێزەکانماندا دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەشدار بوو، هەروەها لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مەزنی کرد.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین و بەرامبەر ئامانج و هیواکانی شەهیدان وەفادار دەبین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاواز چیا

ناو و پاشناو: دژوار عیسا

ناوی دایک: خانم

ناوی باوک: مودریس

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/١٩٩٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: نەخۆشخانەی مەنبەج/ ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣".