قەسەدە سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد

قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەواری ڕەقە سەرچەتەیەکی "مەترسیدار"ی داعشی دەستگیر کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕایگەیاند، بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی سەرچەتەیەکی "مەترسیدار"ی داعشی لە گوندەواری ڕەقە دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"شەوی پێنجشەممە ٢٨ ی ئەیلول، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (YAT) سەر بە هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشیان ئەنجامدا دژی بەڕێوەبەری شانەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی مەمدوح ئیبراهیم ئەلحاجی (ئەبو یوسف).

ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژئاوای شاری ڕەقە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستی مەترسیدار ئەبو یوسف دەستگیرکرا، کە چالاکی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە هەرێمەکە بەڕێوەدەبرد".