قەسەدە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی دایەوە: ٧ سەربازی داگیرکەر کوژران
لە چالاکییەکانی پاراستنی ڕەوای قەسەدەدا ٤ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەر و ٣ چەتە کوژران.
لە چالاکییەکانی پاراستنی ڕەوای قەسەدەدا ٤ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەر و ٣ چەتە کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو زانیاری دەربارەی ٢ چالاکی دژی خاڵەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمەکانی نزیک تەل تەمری داگیرکراو بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوی قەسەدە بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەڵامدانەوەی ڕەوا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرامبەر هەرێمەکانمان، هێزەکانمان دوێنێ دژی بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەواری تەل تەمر ٢ چالاکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکاندا ٢ بکنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی کەنیهەر و عەربین لە باکوری تەل تەمر کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ٣ چەتە کوژران، ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە بریندارکران.
بەم جۆرە ژمارەی کوژراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زنجیرە چالاکییەکانی وەڵامدانەوەی ڕەوای هێزەکانمان لەم ڕۆژانەی دواییدا، گەیشتۆتە ٢٢ سەرباز. دەیان سەرباز و چەتەش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەردەوامە لە پاراستنی خەڵک و هەرێمەکە".