قەسەدە ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی داگیرکەری ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
ڕاگەیاندراوی قەسەدە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوارەمین ڕۆژی هێرشە غەدارەکەی بۆ سەر ناوچە جوداکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام کرد. لە هێرشەکدا، فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس بەکارهات. لە ئەنجامدا بریندار هەبوون و زیان گەیشتە ناوەندە گرنگ و ژێرخانەکان.
ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکە بەم جۆرەیە:
- ژمارەی هێرشەکان بە گولەی تۆپ و هاوەن: 31
-ژمارەی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکان: 2
-ژمارەی تۆپەکان: 55 تۆپ، لەنێویاندا ٢٩ گولە تۆپی قورس.
- ژمارەی هێرشەکان بە چەکی دۆشکە: 1
- ژمارەی خاڵە سەربازییە بەئامانجکراوەکان: 3
- ژمارەی بریندارانی مەدەنی: 1
-ژمارەی باڵەخانە بەئامانجکراوەکان: کۆگایەکی نەوت
وردەکارییەکانی هێرشەکە بەم شێوەیەیە:
شاری دێرک و دەوروبەری:
کاتژمێر ١٨:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گێردەمیێی سەر سنووری شاری دێرک بە ٧ هاوەن و گوندی عەین دیوانی بە ١٠ هاوەن تۆپباران کرد. تۆپەکان بەر کێڵگەیەکی کشتوکاڵی کەوت و هیچ زیانێک نەبوو.
کاتژمێر ٢٢:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی حەمزە بەگ (١٥ کلیۆمەتر لە باشووری دێرک) بۆردومانی ئەکادیمیای شەهید نەسرینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید و بریندار بوون.
شاری مەنبەج و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٣:١٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێڵی پێشەوەی لە گوندەکانی سەیدا، هۆشێر، تۆخار، قورتوێران، عەون دادات و ئوم جلودی لە مەنبەج بە ١٣ تۆپ و هاوەنی قورس تۆپباران کرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شارۆچکەی عەین عیسا و دەوروبەری؛
کاتژمێر ٢٢:٤٩ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆپی قورس ماڵی خەڵکی مەدەنی لە شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران کرد.
کاتژمێر ١٠:٤٩ خولەکی پاشنیوەڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن هێرشی کردە سەر ماڵە مەدەنییەکانی گوندی خالیدیەی سەر بە عەین عیسا.
کاتژمێر ١١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی دۆشکە کەمپی عەین عیسای کردە ئامانج.
کاتژمێر ٢٢:٤٢ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ٤ هاوەن و ٣ تۆپ قورس خاڵەکانی هێزەکانی ئێمەی لە بەرەی عەین عیسا تۆپباران کرد.
کاتژمێر ٢١:٤٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆپ ئەم گوندانەی تۆپباران کرد:
گوندی هۆشان بە ٤ تۆپ.
گوندی خالیدیە بە ٢ تۆپ.
خاڵێکی سەربازی بە ٤ تۆپ.
شاری کۆبانێ و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ٤ تۆپی قورس گوندەکانی خەربیسان و جیشانی تۆپباران کرد.
کاتژمێر ٢٢:١٥ دەوڵەتی داگیرکەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێی تۆپباران کرد. ئەو گوندانەی تۆپباران کراون بریتین لە:
گوندی تەل شەعیر بە تۆپێکی هاوەن.
گوندی سەلیم بە تۆپێکی هاوەن.
گوندی خەرخەری بە تۆپێکی هاوەن.
هەروەها گوندی جەلاغی بە تۆپێکی هاوەن.
کاژێر ٢٣:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن گوندی زۆرمەخەری تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندەکانی کۆبانێ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
شاری قامیشلۆ و دەوروبەری؛
کاتژمێر ٢٢:٢٧ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی کۆگای نەوتیان کرد کە لە ٣ کیلۆمەتر لە باشووری شارۆچکەی تربەسپی دوورە. لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە و زیانی ماددی هەبووە.
کاتژمێر ٢٢:٣٥، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تەل زیوانی لە نێوان گوندەکانی تەل کەف و دۆبان (٦ کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ) تۆپباران کرد. تۆپەکان بەر زەوی کشتوکاڵی کەوت.
کاتژمێر ٠٠:٣٥ دەوڵەتی داگیرکەر بە هاوەن گوندی حەرەم شێخ (١١ کم لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ)ی تۆپباران کرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شاری عامودا و دەوروبەری؛
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شارۆچکەی زرگان و گوندەکانی مشەرفە و تیل حەرمەل و ڕەبیعاتی بە هاوەن تۆپباران کرد، هیچ زیانێک نەبووە".