قەسەدە: ئۆپەراسیۆنی دژبە چەتەکانی داعش لە عەجیج بەردەوامە
قەسەدە ئاماژەی دابە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لە عەجیج کە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
قەسەدە ئاماژەی دابە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لە عەجیج کە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: " ئۆپەراسیۆنی ئێمە لە عەجیج بەردەوام دەکات."
ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە:
"لە سێ ڕۆژی ڕابردوو زۆر شوێنی دۆڵیی عەجیج پاککراونەتەوە، هێزەکانمان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، زۆرێک لەو شوێنانەی چەتەکانی داعش بۆ شاردنەوەی شانە نۆستووەکان و چەکەکانیان بەکاریان هێنابوو، دۆزییەوە و ڕووخاندیان.
هەروەها ڕێگای قاجاخچێتی چەتەکانی داعشیان کە بۆ گواستنەوەی چەتەکانیان و جموجوڵەکانیان بەکار دەهێنا دۆزرانەوە.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لەوانە شوێنە شاراوەکان و ڕێگا قاچاخەکان، لە هەرێمی دۆڵیی عەجیج کرد، هاوکات فڕۆکەکان لە ئاسمانی ناوچەکە سووڕانەوە، بە ئامانجی کۆنترۆڵی جموجۆڵەکانی شانە نۆستووەکانی چەتەکانی داعش.
تیمی هاوبەشی ئێمە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەل ژمارەیەک لە دانیشتووانی عەجیج کۆبووینەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە عەجیج لە ڕۆژی ٩ی گوڵان بە پشتگیری ئاسمانی و زەوینی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیپێکردووە."
ک-ش