راگەیەندراوی هاوبەشی ٣٣ پارتی سیاسی: هێرشەکان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن
٣٣ پارتی سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە و رایانگەیاند، کە هێرشەکان ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن.
٣٣ پارتی سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە و رایانگەیاند، کە هێرشەکان ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن.
٣٣ پارتی سیاسی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکە لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە قامیشلۆ کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان خوێندەوە.
راگەیەندراوەکە لەلایەن سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی- سوریا جوان عەبد ئەلکەریم سکۆوە خوێندرایەوە.
راگەیەنراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە سوپای تورکی داگیرکەر هێرشە دڕندانەکانی خۆی زیاتر کردووە و لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. فرۆکەی شەر بە شێوەیەکی دڕندانە وێستگەکانی وزە و سوتەمەنی دەکەنە ئامانج و زۆرینەیان بە تایبەتی کارەبا، نەوت و گاز و ئاو لەناوچوون و لەکارکەوتوون و ٨٥ هەزار ماڵ لە ئاوی خواردنەوە بێبەش کراون. شاری قامیشلۆ و شارۆچکە و گوندەکانی، ١٢٠ هەزار بنەماڵە لە عەن عیسا و کۆبانێ لە ئاو بێبەش بوون و ئەو هێرشانە زیانی گیانی زۆریشیان بەدواوە بووە.
ئێمە وەک رێکخراوە سیاسیەکان و ئەو پارتانەی ئەم راگەیەندراوەمان واژۆکردووە، ئەو هێرشە ئاشکرایانەی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین و داواکارین لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، کە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی نوێنەرایەتی دەکەن، بەهەمان شێوە ئەو هێرشانە شەرمەزار بکەن و تورکیا بخەنە ژێر باری بەرپرسیارێتیەوە و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بگرنەبەر. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین کە زیاتر گرنگی بە گرتنەبەری رێگەچارەسەرێکی سیاسی جدی و کاریگەر بدەن کە تیایدا هەموو سورییەکان و نوێنەرانی راستەقینەیان بە تایبەتی نوێنەرانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداربن. بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی کە سەقامگیری بۆ سوریا دەگەڕێنێتەوە و سیستمێکی دیموکراتیکی ناناوەندی دەستەبەر دەکات.
ئێمە داوا لە گەلەکەشمان دەکەین کە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە یەکگرتوو و پێداگر بن، ئەو گیانبازییەی کردوویانە و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناون بپارێزن. هێرشەکە بە سەرکەوتنی ئیرادەی ئازادی ئێمە تێکدەشکێندرێت و هەڵوێستی خۆتان بخەنەڕوو و توندوتیژی شەرمەزار بکەن و جەخت بکەنەوە کە ئەو هێرشە ئیرادەمان ناشکێنێت و تا سەرنەکەوین هەنگاو بۆ دواوە نانێین".
ناوی ئەو لایەنانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە:
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، پارتی سەوزی دیموکرات، پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان، یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا، پارتی دیموکراتی کوردی سوریا، پارتی چەپی کورد لە سوریا، پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا، پارتی سوریای ئایندە، پارتی گۆڕانی دیموکراتیکی کوردستان، بزووتنەوەی نوێبوونەوەی کوردستان، سەندیکای کرێکارانی کوردستان، ئەنجومەنی نەتەوەیی عەرەب، پارتی مۆدێرنیتە و دیموکراسی سوریا، پارتی ئاشتەوایی دیموکراتیکی کوردی سوریا، بزووتنەوەی چاکسازی - سوریا، پارتی دیموکراتی ئاشووری ، پارتی برایەتی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردی ڕۆژ لە سوریا، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆنگرەی ستار، پارتی پارێزگاران، پارتی تێکۆشانی دیموکراتیک، بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوا، دەستەی هەماهەنگی نیشتمانی - بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک، پارتی یەکێتی سوریانیەکان، پارتی گردبوونەوەی نەتەوەیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا، پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا و بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا و پارتی سوریا.
هـ . ب