رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ له گۆڕه‌پان و ناوه‌نده‌كانی سوریا و لوبنان دا كاریكرد. له رۆژئاوای كوردستان، له حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق بۆخۆی كاری رێكخستنی به‌ڕێوه‌دەبرد. له‌و گۆڕه‌پانانە‌دا په‌روه‌رده‌ی زۆر گرنگی پێشكه‌ش كرد. له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم كۆركماز له لوبنان هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری په‌كه‌كه و وڵاتپارێزی كوردی په‌روه‌رده كرد، راستیی گه‌ل، ژن و جه‌نگاوه‌رانی شه‌ڕڤانی ئافراند.
وڵاتپارێزی كورد محه‌مه‌د عه‌لی، كه له ساڵی ١٩٨٤ په‌كه‌كه‌ی ناسی، له ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری له په‌روه‌رده‌یه‌كی ئۆجالان له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم كۆركمازدا كرد. دوای په‌روه‌رده‌ش ده‌ستی به كاره‌كانی به‌ره كرد. ئێستا ته‌مه‌نی ٥٨ ساڵه و درێژه به تێكۆشانی خۆی ده‌دات.
محه‌مه‌د عه‌لی باس له په‌روه‌رده‌ی ئه‌كادیمیای مه‌عسوم كۆركماز و كاریگه‌رییه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات.
محه‌مه‌د عه‌لی وتی، "ئێمه چووینه لای رێبه‌رایه‌تی. لێی پرسین، نانتان خواردووه. كاتێك وتمان تێرین به هه‌ڤاڵانی وت 'چای بێنن'. چایه‌كه هێنرا و بینیمان رێبه‌رایه‌تی بۆخۆی چایه‌كه‌ی بۆ داناین. من له به‌رده‌میدا زۆر سه‌رم سوڕمابوو. یه‌كه‌مجار بوو، كه ده‌مبینی له جیهاندا به‌ڕێوه‌به‌رێك خۆی خزمه‌ت ده‌كات. ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رانی حزبه‌كانی تر، یان سه‌رۆكانی جیهانمان ده‌بینی. هه‌موو كه‌س خزمه‌تی ئه‌وانی ده‌كرد، به‌ڵام رێبه‌ری ئێمه خزمه‌تی ئێمه‌ی ده‌كرد.
ژیانی به پێی پلان و به‌رنامه‌بوو
هه‌ڤاڵان باسی منیان بۆ رێبه‌رایه‌تی كردبوو. پرسی 'محه‌مه‌د عه‌لی تۆی؟' منیش وتم 'منم سه‌رۆكی من'. ئه‌ویش لێی پرسیم 'تۆ گه‌نجی، یان من گه‌نجم؟'. منیش وتم 'نازانم'. پرسیاری ته‌مه‌نی منی كرد، منیش پێم وت ٢٥ ساڵم. ئه‌ویش وتی، ' تۆ ئه‌زانی من چه‌ند ساڵم؟ ٤٢ ساڵمه. ئێوه خۆتان كوشتووه. پلانی رۆژانه بۆخۆتان دابنێن، با سیستمێكتان هه‌بێت. ته‌مه‌نی خۆتان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگێنن. یه‌ك خوله‌كی من به به‌تاڵی تێپه‌ڕ نابێت. سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵده‌ستم وه‌رزش ده‌كه‌م و نانی به‌یانی ده‌خۆم. به‌شداری له په‌روه‌رده‌دا ده‌كه‌م. دواتریش وه‌رزش ده‌كه‌مه‌وه. ژیانی من به ته‌واوه‌تی به پێی پلانه. هی ئێوه به‌و جۆره نییه. ئێوه ده‌ست به خوێندنی كتێبێك ده‌كه‌ن، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی لێ ده‌خوێننه‌وه و ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی تر ده‌كه‌ن. به‌و جۆره نابێت".
جیاوازیی له نێوان كه‌س دا نەدەکرد
من ٤٥ رۆژ له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم كۆركماز به‌شداریم له په‌روه‌رده‌دا كرد. له‌و په‌روه‌رده‌یه‌دا كادیر، به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها وڵاتپارێز و لایه‌نگرانی وه‌ك من به‌شداربوون، به‌ڵام رێبه‌رایه‌تی جیاوازی له نێوان كه‌س دا نەدەکرد.
رێبه‌رایه‌تی به‌راستی بۆ خوله‌كێكیش نه‌ده‌وه‌ستا. به‌رده‌وام كاری ده‌كرد. دوای وه‌رزشی به‌یانیان و نان خواردن، له كاتژمێر ٠٨:٠٠ دا ئێمه ده‌ستمان به په‌روه‌رده ده‌كرد. له په‌روه‌رده‌دا وچانی نه‌ده‌دا. سه‌ر له‌به‌یانی ده‌هاته ناو په‌روه‌رده‌وه و تا نانی نیوه‌ڕۆ بێ وچان به‌رده‌وام ده‌بوو. دوای نانخواردنیش وه‌رزشی ده‌كرد و له كاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:00 راپۆرتی هه‌ڤاڵانی له سه‌ر كاروباره‌كان ده‌خوێنده‌وه. په‌روه‌رده‌كه هه‌مووی له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تیه‌وه ده‌درا. هه‌ڤاڵانیش به كامێرا په‌روه‌رده‌كه‌یان تۆمار ده‌كرد. دواتر ده‌یانكرده كتێب. هیچ وته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی به فیڕۆ نه‌ده‌چوو.
سازشی له‌سه‌ر به‌هاكان نه‌ده‌كرد
رێبه‌رایه‌تی له پرسی به‌ها ماددی و مه‌عنه‌وه‌ییه‌كان زۆر هه‌ستیاربوو. رۆژێك سه‌رۆكایه‌تی پیاسه‌ی ده‌كرد. له‌سه‌ر به‌ردێك دانیشت، بینیی، كه له ژێر به‌رده‌كه‌دا هه‌ندێك ده‌نكه برنج هه‌یه. به منی وت، 'بچۆ سینیه‌ك بێنه و ئه‌مانه‌ی بخه‌ره سه‌ر'. دوای ئه‌وه‌ی من ئه‌و كاره‌م كرد، وتی، بچۆ بۆ ئه‌كادیمیا و هه‌ڤاڵان كۆبكه‌ره‌وه'. له ئه‌كادیمیا به هه‌ڤاڵانی وت، 'ئێوه ئه‌زانن ئه‌و برنجانە هی كێن؟ ئه‌و برنجانه هی مه‌زڵوم، كه‌مال، عاكیف و خه‌یرییه‌كانه.. ئێوه چۆن ده‌توانن بیڕێژن؟' دواتر پرسیی كێ رشتوویه‌تی، هه‌ڤاڵێك یه‌كسه‌ر هاته پێشه‌وه وتی، 'من ئه‌و كاره‌م كردووه سه‌رۆكی من'. به راستیش هه‌موو شتێك ئاشكرا بوو. هه‌موو كه‌س هه‌ڵه‌كانی خۆی لە ئەستۆ دەگرت. کەس نكۆڵیی له هه‌ڵه و كه‌موكوڕیی خۆی نه‌ده‌كرد.
شیكاری بۆ سیستم ده‌كرد
په‌روه‌رده رێبه‌رایه‌تی به زۆری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری بوو. رێبه‌رایه‌تی هه‌وڵی ده‌دا، كه سیستمی باڵاده‌ست، كه كۆمه‌ڵگا په‌رته‌وازه ده‌كات، تێكی ده‌دات، به ئێمه بناسێنێت. رێبه‌رایه‌تی له سه‌رده‌می شارستانیی دیموكراتیكه‌وه ده‌ستی پێده‌كرد و تا دروستبوونی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانی باس ده‌كرد. دوباره‌ی ده‌كرده‌وه و ده‌یوت، 'ئه‌گه‌ر تۆ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌تانه تێده‌كۆشیت، ده‌بێت به دڵنیاییه‌وه باش بیانناسیت'.
هه‌وڵه‌كانی له پێناو سه‌رجه‌م گه‌لاندا بوو
رێبه‌رایه‌تی نرخێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لان داده‌نا. بۆ هه‌موو گه‌لان تێده‌كۆشا. من نه‌مبینی، كه جیاوازیی بخاته نێوان گه‌لان. سه‌باره‌ت به گه‌لان ته‌نانه‌ت یه‌ك وته‌ی ناخۆشیشی ده‌رنه‌ده‌بڕی. له په‌روه‌رده‌دا به‌رامبه‌ر به توركه‌كان، عه‌ره‌به‌كان یان هیچ گه‌لێكی جیاواز، ته‌نانه‌ت یەک وته‌ی خراپیشی به‌كارنه‌ده‌هێنا. به‌رده‌وام باسی سیستم و ده‌وڵه‌تی ده‌كرد، كه كۆمه‌ڵگایان تێكداوه، گه‌لان ده‌كوژن و ده‌یانكه‌ن به دوژمنی یه‌كتر. باسی له‌وه‌ده‌كرد، 'ئه‌گه‌ر شۆڕشی ئێمه سه‌ربكه‌وێت هه‌موو گه‌لان رزگار ده‌بن. رزگاربوونی هه‌موویان به شۆڕشی ئێمه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. رزگاریی توركه‌كان، عه‌ره‌به‌كان، چه‌ركەسه‌كان، فه‌له‌ستینیه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌وروپییه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێمه‌وە'.
رێكخستنكردنی گه‌لی عه‌ره‌ب
عه‌زیز عه‌ره‌ب یه‌كه‌م شه‌هیدی عه‌ره‌ب له ناو په‌كه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه له په‌روه‌رده‌دا بوو. سه‌باره‌ت به هه‌ڤاڵ عه‌زیز ده‌یوت، 'بڕوانن بەشداری په‌كه‌كه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاریی خۆی و گه‌لی عه‌ره‌ب له ناو په‌كه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه نرخ بۆ كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب دابنێن، ئێوه قورسایی بخه‌نه سه‌ر رێكخستنگردنیان، ئه‌وانیش باشتر بەشدار ده‌بن، چونکە پێویستیان به شۆڕش و ئازادی هه‌یه'.
'ده‌بێت ئێوه ٢٤ كاتژمێر تێبكۆشن'
رێبه‌رایه‌تی به‌م جۆره داوای لێده‌كردین، 'له ناو گه‌لانی جیهاندا ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌مووان پاكتاو كراوه، ئێمه‌ی كوردین. له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان دا پێویسته ٢٤ كاتژمێر تێ‌بكۆشین. بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تێكۆشانه و قازانجكردنی تێكۆشان ئاماده‌م، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تتان بۆ بڕه‌خسێنم. هزر، فه‌لسه‌فه، زانست، هێزی ئه‌وه‌م هه‌یه، كه چیتان بوێت به‌و جۆره پێتان ببه‌خشم. ئه‌و شتانه‌ی تائێستا پێم به‌خشیون كه‌م نین. ئێوه ئه‌وانه به كردار جێبەجێ بكه‌ن'.
به‌های بۆ ژن داده‌نا
بینین و وه‌رگرتنی په‌روه‌رده‌ی رێبه‌رایه‌تی له كه‌سایه‌تیی من، بیركردنه‌وه‌ی زۆر شتی گۆڕی. له گۆڕه‌پانی رێبه‌رایه‌تی به درێژایی ژیانم یه‌كه‌م جار بوو بینیم، كه ژنان په‌روه‌رده ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و چه‌ك به‌كارده‌هێنن. له په‌روه‌رده‌دا ره‌خنه ده‌گیرا و ره‌خنه له خۆگرتن هه‌بوو. هه‌ڤاڵانی ژن هه‌ڵده‌ستانه سه‌ر پێ و به توندترین شێوه ره‌خنه‌یان ده‌گرت. من دیموكراسی، یه‌كسانی، ژیانم له‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بینی. دركم به هێزی ژن كرد. مرۆڤه‌كان پێویستیان به ئازادی هه‌یه. من خۆشه‌ویستی و ئازادیم له‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بینی. له‌لای رێبه‌رایه‌تی جیاوازی له نێوان ژن و پیاودا نه‌بوو. رێبه‌رایه‌تی زۆر خوازیاری ئه‌وه‌بوو كه بۆ ژنان ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بن. له‌و قۆناغه‌دا ژماره‌ی ژنان كه‌م بوو. رێبه‌رایه‌تی زیاتر قورسایی و گرنگی خستبوه سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ژنان. هه‌وڵی ده‌دا سوپا و بزوتنه‌وه‌ی ژنان گه‌وره‌تر بكات. به‌رده‌وام قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن و په‌روه‌رده‌ی پێده‌دان.
گرنگیی به زمانی كوردی ده‌دا
رێبه‌رایه‌تی ده‌یویست هه‌م ئێمه خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین و به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هه‌م كتێبیش بخوێنینه‌وه. زۆر گرنگیی به كوردی ده‌دا. له ئه‌كادیمیا وانه‌ی كوردیشمان پێوترایه‌وه. من له ئه‌كادیمیا فێری خوێندن و نوسین به كوردی بووم. هه‌روه‌ها داوای لێده‌كردین، كه ئێمه هه‌موو شوێنێكی كوردستان بناسین. رێبه‌رایه‌تی ده‌یوت، 'ده‌بێت وڵاتپارێزێك بست به بستی وڵاته‌كه‌ی بناسێت. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بیناسیت، ئه‌و كاته ده‌توانیت له پێناو ئه‌و خاكه‌دا خەبات بكه‌یت'. به‌راستیش رۆحی به به‌ر وڵاتپارێزیدا ده‌كرد. دوژمن له‌و كاته‌دا وڵاتپارێزیی كوشتبوو، رێگه‌ی نه‌ده‌دا مرۆڤه وڵاتپارێزه‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه. دوژمن وڵاتپارێزیی ره‌ش كردبوو. وشه‌كانی كورد و كوردستان به تاوان داده‌نران. مرۆڤه‌كان ته‌نیا ده‌یانتوانی بڵێن 'من توركم، عه‌ره‌بم، فارسم'. رێبه‌رایه‌تی ده‌یوت، 'بۆ رزگاربوون له‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت ئێوه خۆتان په‌روه‌رده بكه‌ن. ئه‌و شتانه‌شی، كه له په‌روه‌رده فێری بوون ده‌بێت بیكه‌ن به كردار و جێبەجێی بکەن'.
پرسیاری هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانت لێبكردایه ده‌یزانی و ئه‌وەشی به مه‌رجێكی وڵاتپارێزی داده‌نا. ده‌یوت، 'له پێناو كوردستان دا پێویستی به خەبات و كار و فیداکاری و گیانبازی هه‌یه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوون به بزوتنه‌وه‌کەمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕ به بزوتنه‌وه‌ی ئێمه نه‌كه‌یت، تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌نگاو بنێیت و كار بكه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و تێبكۆشن چی پێویست بێت من ئه‌وه‌تان پێده‌به‌خشم'.
پێویسته پارێزنامه‌كان بده‌ین به هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی بیانخوێننه‌وه
من پارێزنامه‌كانی رێبه‌رایه‌تی له ئیمراڵی نوسیونی، ده‌خوێنمه‌وه. هه‌ر پێنجیان له لای منن. رۆژانه ئه‌گه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر پارێزنامه نه‌خوێنمه‌وه، له‌و كاته‌دا ره‌خنه له خۆم ده‌گرم. سه‌د ساڵه كورد گۆشه‌گیر ده‌كرێت و پەراوێز دەخرێت. ئه‌و گۆشه‌گیرییه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرێت. نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كوردان، له سه‌ر تور‌كان، عه‌ره‌بان و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. نایانه‌وێت چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك و شارستانیه‌تی دیموكراتیك جێبه‌جێ بكرێت، كه رێبه‌رایه‌تی وه‌ك جێگره‌وه‌ی شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری ئافراندویه‌تی. ده‌یانه‌وێت خوێن بڕێژرێت. ئێمه‌ی كورد و هه‌موو گه‌ل پێویسته له دژی گۆشه‌گیری و هه‌م له دژی سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی راپه‌ڕین، تێ‌بكۆشین و شۆڕشه‌كه‌مان پێكبهێنین. ده‌بێت په‌ره به خوێندنه‌وه‌ی پارێزنامه‌كانی رێبه‌رایه‌تی بده‌ین. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌و كتێبانه ده‌خوێننه‌وه باشتر خۆیان ده‌ناسن. هه‌روه‌ها ئه‌و سیستمه سه‌رمایه‌دارییه ده‌ناسن، كه ئه‌شكه‌نجه له گه‌لان، ژنان و ره‌نجده‌ران ده‌كات. خۆیان وه‌ك هێزێكی تێكۆشان له دژی ئه‌و سیستمه ده‌بینن".
ژ.ت