له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له نێوان ساڵانی ١٩٧٩-١٩٩٨ له سوریا بوو، گه‌لیش بۆ ئه‌وه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز بكات سه‌ردانی دیمه‌شق و لوبنانیان ده‌كرد. سلێمان حه‌مكێ ده‌لیش له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌رفه‌تی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالانی بۆ ره‌خسابوو.
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی باسی ناسینی خۆی و په‌كه‌كه و كاتی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد.
'من تێگه‌یشتم كه رزگاركه‌ری گه‌له'
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی كه له ساڵی ١٩٨٦دا په‌كه‌كه‌ی ناسوه، ده‌ڵێت، كه له رێگه‌ی سه‌ردانی كادره‌كانی په‌كه‌كه بۆ ماڵه‌كه‌یان په‌كه‌كه‌ی ناسیوه و به تایبه‌تی سه‌ردانه‌كانی شه‌هید عه‌لی درێژ بۆ ماڵه‌كه‌یان زۆر جار ئه‌نجامدراوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گرێدراوبوونێكی به‌هێزتر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بێته ئاراوه.
سلێمانی حه‌مكێ ده‌لی ئه‌و ساڵانه به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه: "من له ساڵی ١٩٨٦دا له رێگه‌ی كادره‌كانی پارتیه بزوتنه‌وه ئاپۆییم ناسی. ئێمه له‌و كاته‌دا سه‌ر به هیچ حزبێك نه‌بووین. هه‌ڵسان و دانیشتنی ئه‌وان جیاواز بوو. ئه‌و كاته هه‌ستم پێكرد كه ئه‌وانه رزگاركه‌رانی ئه‌م گه‌له‌ن. له‌و رۆژه به‌دواوه تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو رۆژ هه‌ڤاڵان ده‌هاتنه ماڵی ئێمه و ئێمه‌ش تێكه‌ڵ به خه‌بات بووین".
سلێمانی حه‌مكێ ده‌لی رایگه‌یاند، كه یه‌ك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه له ناو په‌كه‌كه‌دا سه‌رنجی راكێشاوه ئه‌خلاق و ره‌وشت بوو و ده‌ڵێت، كه ئه‌و به شرۆڤه‌كردنه‌كانی گه‌لی كورد و ژینگه‌ی كوردستان قایل بووه.
'ئێمه رێگای رزگاریمان له په‌كه‌كه‌دا بینیه‌وه'
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی باسی له‌وه‌كرد كه زۆر كتێبی خوێندووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راستییه مێژووییه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو و چاوی گه‌لی كورد كراونه‌ته‌وه.
سلێمان هه‌روه‌ها سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كاریگه‌ری هه‌بوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌سه‌ر ئازادی گه‌لی كورد و به‌م جۆره دووا: " ئێمه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا خۆمان ناسی. ئێمه هه‌بوونی خۆمان ناسی. ئێمه تێگه‌یشتنی كه ئێمه‌ش خاكمان هه‌یه. ئه‌مه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه كه پێویسته خاكه‌كه‌مان كه به سه‌دان ساڵ داگیركراوه رزگار بكرێن. ئێمه رێگای رزگاریمان بینیه‌وه".
له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا دیدار سازكرا
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی باسی له‌وه‌كرد كه گوێی له زۆر كاسێت و تۆماری ده‌نگی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گرتوه، بڵام به پێداگرییه‌وه داوای كدبو ك ه‌و خۆی بیبینێت و ایگیاند، "من به پێداگری چوومه لای رێبه‌رایه‌تی، به‌ڵام له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ ئێمه نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س چووین بۆ دیداری رێبه‌ر ئاپۆ. رێبه‌ر ئاپۆ داوای گروپێك له خه‌ڵكی كردبوو و منیش چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو بۆ دووه‌م جار رێبه‌ر ئاپۆ ببینم".
'رێبه‌ر ئاپۆ ده‌نگی هه‌سته‌كانی گه‌ل بوو'
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی گێڕانه‌وه‌ی خۆی به‌م جۆره درێژه پێدا: "له ده خوله‌كی سه‌ره‌تادا رێبه‌ر ئاپۆ چی وت نایاته‌وه بیرم. زۆر به جۆش و خرۆش بوون، له خۆشیان ده‌له‌رزام. كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی هه‌بوو. ئێمه هه‌موومان به ریز وه‌ستابووین. رێبه‌ر ئاپۆ هاته ناوه‌وه و یه‌ك یه‌ك سڵاوی لێكردین. پرسیاری ناوی منی كرد. ٦-٧ كاتژمێر قسه‌ی كرد، كاتێكیش رۆیشت یه‌ك یه‌ك ماڵئاوایی لێكردین. هه‌ڤاڵێك وتی، "بژی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان". رێبه‌ر ئاپۆ یه‌ك به یه‌ك ناوی ئێمه‌ی پرسی و قه‌تیش له‌بیری نه‌كرد. رێبه‌ر ئاپۆش وتی، 'بژی عه‌ڤده‌ی حه‌مۆ'، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه پێكه‌وه بووین من ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌م نه‌ده‌زانی، به‌ڵا رێبه‌ر ئاپۆ به ته‌نیا جارێك ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی پرسی و جارێكی تر له‌بیری نه‌كرد. له ئه‌وروپاشه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌ك هاتبوونه بینینی رێبه‌رایه‌تی، پرسیاریان له باره‌ی منداڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد و ده‌یانگوت هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌یانه‌وه به‌ده‌ستنه‌هێناوه. رێبه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌شی بیرهاته‌وه، به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وت، كه منداڵه‌كه‌یان باشه و له گاباره. رێبه‌رایه‌تی مرۆڤێكی به‌و جۆره‌بوو، مرۆڤه‌كان لای ئه‌و به‌هادار بوون، له بیری نه‌ده‌كردن، بیره‌وه‌ری زۆر زیندوبوو، ئێمه به پێویستمان نه‌ده‌زانی كه پرسیاریش بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمان بوو، باسی ده‌كرد. بۆ ئێمه ده‌بووه وه‌ڵام. رێبه‌ر ئاپۆ بووه ده‌نگی ئێش، پرس، هه‌ست و رامانی گه‌ل".
'ئێمه خۆمان به قه‌رزار دانا'
سلێمان حه‌مكێ ده‌لی له كۆتاییدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له‌لای رێبه‌ر ئاپۆوه ده‌گه‌ڕایه‌وه نه‌یده‌توانی له‌ماڵی خۆیدا دابنیشێت، ده‌چووه ناو گه‌ل و باسی رێبه‌رایه‌تی بۆ گه‌ل ده‌كرد. ئێمه خۆمان به قه‌رزار دانا" و دڵسۆزی و وه‌فاداری خۆی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌م جۆره هێنایه زمان: "له‌سایه‌ی پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆ گه‌لی كورد له خه‌وی قورسی مه‌رگ هه‌ستایه‌وه. پێویسته ئێمه بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری ئاپۆ تێ‌بكۆشین. هه‌تائێستا هیچ كه‌سێك هێنده‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له پێناو گه‌لاندا ره‌نج و تێكۆشانی نه‌كردووه. رێبه‌ر ئاپۆ مرۆڤه مردووه‌كانی سه‌رله‌نوێ زیندوو كرده‌وه. ئه‌و ده‌رفه‌تی ژیانی پێشكه‌ش به دوا هه‌ناسه‌ی گه‌لێك كرد كه له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو".
هـ . ب