ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) رێزان محەمەد لە سەرەتا قسەکانیدا سەرنجی بۆ سەر کار و چالاکیەکانیان راکێشا و وتی: "کار و خەباتی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە ناو گەلدایە و ئەرکی سەرەکی خۆی لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ئەوەیە کە گەل خۆی پارێزگاری لەخۆی بکات و خۆی رێکبخات، لەبەر ئەوەی هێزی پاراستنی کۆمەڵگا، خودی کۆمەڵگایە. لەبەر ئەوەی دوژمنێکی داگیرکەری وەک دەوڵەتی تورک بەهەموو جۆرێک هەوڵ دەدات ئەم گەلە لەناو ببات، بەڵام بۆ ئەوەی گەل لەبەرامبەر ئەم شەڕەدا ببێتە وەڵامدەر و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، گەل خۆی لەناو هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا رێکدەخات".
رێزان ئاماژەی بە رۆڵ و ئەرکی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە دۆخی ئامادەباسیدا کرد و وتی، "لە دۆخی سەفەربەری و ئامادەباشیدا هەموو ئەندامانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دەبنە ئەندامی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی. لەبەر ئەوەی هەپەجە زیاترین ئامادەبوونی لەناو گەلدا هەیە، گەل و ئەندامانی رێکخراوەکان لە رێگەی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتیەوە خۆیان رێکدەخەن و پلانەکانی دوژمن لە دژی کۆمەڵگا تێکدەدەن و دەبنە بەهێزترین وەڵام بۆ دوژمن".
ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) رێزان محەمەد بە بیریهێنایەوە کە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە دەوڵەتی تورک هێرشێکی قورسی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە و وتی، "لەو کاتەوە تائێستا وەک هێزی پاراستنی کۆمەڵگە لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوەکان لەناو گەلداین. ئێمە لە رێگەی خۆپاراستنو خۆپەروەردەکردنەوە، لە سەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆمان بۆ هەموو جۆرە دۆخێکی نائاسایی ئامادە دەکەین و وەڵای دەدەینەوە. بەڵێن و سوێندمان ئەوەیە کە خاکەکەمان و هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان رزگار دەکەین".