رۆژئاوا بە چڕی بۆردومان دەکرێت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی بە ئاشکرا رایگەیاند کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی رۆژئاوا زیاتر کرد.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هێرش دەکرێتە سەر حەسەکە. لە گەڕەکی مشێرفا، لە نزیک وێستگەی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێک بۆردومان کرا. راگەیەندرا کە هێرشەکە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە. زانیاری زیاتر رانەگەیەندراوە.

دواتر هێرش کرایە سەر دەوروبەری کامپی واشوکان.

 بە ئاشکرا رایانگەیاند کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن

دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی بۆردومان دەکات. ماوەی چەند ساڵە، هەموو ساڵێک دەیان مەدەنی تیرۆر دەکات.

حکومەتی تورک ئەمجارە بە ئاشکرا رایگەیاند کە تاوانی شەڕ دەکات، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان ئەوەی خستەڕوو کە هەموو ژێرخان و سەرخانی و دامەزراوەکانی وزە دەکەنە ئامانج.