ساڵح موسلیم: تورک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری داعش دەکات

ساڵح موسلیم: " توکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری داعش دەکات و وتی: "بێدەنگی بەرامبەر بە پەیوەندییەکانی تورکیا و داعش، واتا یاریکرن بە ئاگر. نازانی لە کەی و کوێ ئەو ئاگرە دەتسوتێنێت. دەبێت سنورێک بۆ تورکیا دابنرێت".

دوای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جموجوڵی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکە زیاتربووە. لەسەر پەیوەندی نێوان داعش و تورکیا، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ساڵح موسلیم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

موسلیم ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەت، وەک ئامرازێک داعش بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردێنێت و وتی: "یەکێک لەو دەوڵەتانەی بەشێوەیەکی زۆر داعش بەکاردەهێنێت، دەوڵەتی تورکە. تورکیا وەک ئامرازێک بۆ ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی داعش بۆ لە نابردنی گەلی کورد، لە شەنگال، مەخمور، هەولێر و کۆبانێ بەکاردەهێنێت. داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، لە دێرەزور دەسەڵاتی کۆتایی هات، بەڵام داعش و ئایدۆلۆژیایی داعش بە ئاسانی کۆتایی نایەت و هەر زیندووە. داعش لە هەندێک شوێندا هەیە، هەرکاتێک پێویستیان پێبوو دەیان جوڵێنن. لەسەرەتای دروستبوونی داعشدا، تورکیا کەسانی تایبەت بەخۆی خستەناو داعشەوە، یەکێک لەوانە ئەبو موسلیم تورکمانی بوو، هەروەها کەسێکیتر لە تەلەعفەر کە یاریدەدەری بەغدادی بوو.

تورکیا لەسەر پشتیوانیکردنی داعش بەردەوامە، لە هەموو شوێنێک بەکاری دەهێنێت. نموونەی ڕوون زۆرە کە ئەمەمان بۆ دڵنیادەکاتەوە، ئەوەیە کە کۆنسوڵخانەی تورکیان لە موسڵ وەک بارەگایەکی داعش بەکار دەهێنا. تورکیا باسی ئەمە ناکات. دەڵێت کە لە دژی داعشە، بەڵام ئەمە ڕاست نیە. لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێراندا، بە دڵنیاییەوە دەستی تورکیای تێدایە، لە تورکیاش داعش دژ بە گەلی کورد بەکاردێنێت. هەروەها لە ڕۆژئاواش خەریکی بە ڕێکخستنی داعشە. ئەو داعشانەی دەستگیرکران ئەم ڕاستیانە دوپات دەکەنەوە. هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر خوێران، پەیوەندی نێوان تورکیا و داعشی دوپاتکردەوە. سیخوڕی تورکیا ڕاستەوخۆ تێدا بەژداربووە. ئەو وڵاتەی خاوەنداری لە داعش دەکات تورکیایە. تاکوو پشتگیرییەکانی تورکیا بۆ داعش بەردەوام بێت، مەترسیەکانی داعش کۆتایی نایەت.

ساڵح موسلیم ڕایگەیاند لە هەر شوێنک داعشی لێبێت، لەو شوێنە ئارامی ئاسایش بوونی نابێت و وتی: "داعش قەیران و پشێوی دروست دەکات و دەبێتە هۆی لەدەست دانی ژیانی خەڵک، شەڕی ناوخۆ قوڵتردەکاتەوە. چالاکبوونی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترسناکە. ئەمە بەمانایی ئەوە دێت ڕۆژگارێکی ڕەش چاوەڕێمان دەکات. تورکیا داعش بۆ بەرژەەوەندی خۆی بەکاردێنێت و هەڕەشەش لە ئەوروپا دەکات. بوونی داعش لە وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترسناکە. بۆیە بە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی دەڵێن، گەر دەتانەوێت داعش کۆتایی بێت، ئەوە سنورێک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و داعش دابنێن. ڕێگە لە هاوکارییەکانی تورکیا بگرن کە دەیبەخشێتە داعش.

هاوسەرۆکی پەیەدە وتی: " وڵاتانی ئەوروپی، ڕوسیا و ئەمریکا دەزانن کە تورکیا پشتوانی لە داعش دەکات. ئەو ئەندامانەی داعش کە لەو وڵاتانە دەستگیردەکرێن، دانیان بەوەدا ناوە کە چۆن تورکیا پشتیوانیانە و لە تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ وڵاتانی تر. کەچی هێشتا بەرامبەر بە پشگیرییەکانی تورکیا بۆ داعش بێدەنگن. ئەم بێدەنگیانە بۆ بەرژەوەندی جیاواز دەگەڕێتەوە. لە پەیوەندی نێوان تورکیا و داعشدا بەرژەندی وڵاتان هەیە. لە کوردستان هوداپار ئەوانەی پشتیوانی لە داعش دەکەن، خودی داعشن، هوداپار داعشی کوردە، لە هەرشوێنێک سێبەری تورکیای لێبێت، داعشی لێیە. هەروەها باشوری کوردستانی پڕکردوە لە داعش. پێویستە حکومەتی عێراقی بەداوداچون بکات بۆ ئەو شوێنانەی کە تورکیای لێیە".

لە کۆتایی قسەکانیدا ساڵح موسلیم وتی: "داعش کۆمەڵکوژی لە دژی گەلان دەکات. ڕەنگە تورکیا بە وڵاتان بڵێت داعش تەنها بەرامبەر بە کوردان بەکاردێنێت، بەڵام بابەتەکە لەمەدا کۆتایی نایەت. داعش بۆ هەموو گەلان جێگەی مەترسیە. ئەگەر تورکیا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی داعش سەر لە نوێ چالاک بکاتەوە. وەک چۆن پێشتر لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا تەقینەوە ڕوویدا، ئەم شتە لە ڕێگەی داعشەوە دوبارە دەبێتەوە. داعش وەک تۆپەڵە ئاگرێکە. هیوامان ئەوەیە هەموو کەسێک ئەم ڕاستیە ببینێت و ڕێگری لەم یارییە نەگریسەیی تورکیا بگرن".