سارا خەلیل: ڕێبازی ئێمە ڕێبازی سەرکەوتنە

سارا خەلیل، کە یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی شەڕی کۆبانێ ـــە، ڕایگەیاند، شەڕی کۆبانێ هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە و وتی:" لێرەدا هەموو میللەت لە یەک یەک ڕێکخراو و پێگەدا تێکۆشان بۆ ئازادی دەکات. ئەمە ترسێکە بۆ دەوڵەتی تورک. ڕێگای ئێمە ڕێگای سەرکەوتنە."

کۆبانێ لە لاپەڕەکانی مێژوودا بوو بە ئەفسانە. لە کۆبانێ بەرخۆدانێکی بێ وێنە هاتە ئاراوە. لە ١ی تشرینی دووەمدا هەموو گەلانی جیهان پشتیوانیان لەم بەرخۆدانە مێژووییەکرد. یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو بەرخۆدانە سارا خەلیل سەبارەت بە بەرخۆدانی کۆبانێ باسی بۆ (ANF) کرد.

سارا خەلیل ڕایگەیاند، لە 1ی تەشرینی دوهەمدا بەرخۆدانی کۆبانی لەسەر ئاستی کوردستان و نێونەتەوەییدا ناسێندرا و وتی:"لە 15ی ئەیلول هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بۆ سەر کۆبانی ئەنجامدرا. چەتەکانی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ کوشتن و لەناوبردنی کورد نێردرابوون. لە شارۆچکەیەکی بچووکدا، لە ژێر بارودۆخێکی زەحەمەتدا، شەڕی مان ونەمان کرا. لە ئەنجامدا چەتەکانی داعش تێکشکان. لەو هێرشانەدا زۆر چالاکی گیانبازی کرا و بۆ ئەوەی کۆبانێ نەکەوێتە دەستی تیرۆری ڕەش زۆر داستانی قارەمانی نووسرا. چەتەکانی داعش هێرشێکی زۆریان کردە سەر کۆبانێ. هەروەها ئەردۆغان ڕایگەیاند کۆبانێ کەوتووە و دەکەوێت. بەڵام کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بەهاناچوونی ڕاگەیاند، گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان ڕوویان کردە کۆبانێ و لەو شارە بچووکەدا بەرخۆدانی مان ونەمان کرا."

سارا لەدرێژەی باسەکەیدا وتی: شکستی داعش ئازارێک بوو بۆ دەوڵەتی تورک، کچ و کوڕانمان و هێزەکانمان یەپەژە و یەپەگە بوونە قەڵغان لەم هێرشانە و بۆ پاراستنی گەلەکەیان وگیانی خۆیان بەخت کرد. ئێمە تەنها لەو کاتانەدا بەرخۆدان و تێکۆشانمان دەکرد. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەهەموو توانایەکیانەوە هێرشیان دەکرد، بەڵام لەم شەڕەدا شکستی هێنا، ئێستا دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە، دەیانەوێت جارێکی دیکە تۆڵە بکەنەوە و دەستیان بەکۆمەڵکوژییەکی دڕندانە کرد لە کۆبانێ، دواجاریش شەڕی تایبەت لە هەرێمەکەدا بەڕێوەدەبات، بەڵام دیسان هەموو پلانەکانیان بێ ئەنجام بوون.

شەڕی کۆبانی تا ئەمڕۆش بەردەوامە. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیا تا ئێستا دەیانەوێت نەتەوەی کورد لەناو بەرن. بەڵام ئێمە کوردی پێشووتر نین، ڕێگای ئازادی لە پێشمانە و خۆمان سەلماندووە. ئێمە بەپڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو گەلان لەخۆدەگرێت خۆمان بنیات ناوە. وایە هەموو گەلان لە یەک ڕێکخراو و پێگەدا تێکۆشان بۆ ئازادی دەکات. ئەمەیش ترسی بۆ دەوڵەتی تورک دروست کردووە. ڕێبازی ئێمە ڕێبازی سەرکەوتنە."