شەهید عەبدوڵا خدر حەمدان بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا
شەهید عەبدوڵا خدیر حەمدان بە مەراسیمێکی جەماوەری لە مەزارگەی شەهیدان لە شاری تل تەمر بەخاک سپێردرا.
شەهید عەبدوڵا خدیر حەمدان بە مەراسیمێکی جەماوەری لە مەزارگەی شەهیدان لە شاری تل تەمر بەخاک سپێردرا.
سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی تل تەمر سەر بە کانتۆنی جزیرە کە لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەڤاڵانی شەهید پێک هاتبوون، ڕێوڕەسمێکی ناشتنی تەرمی شەهید ڕوستەم تل تەمر (عەبدوڵا خدر حەمدان) ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە مەزارگەی شەهیدان لە شارەکە بەڕێوە برد.
ڕوستەم تل تەمر ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان لە شارۆچکەی تل تەمر لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی شەهید بوو.
لە مەزارگەکەدا بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی مەراسیمەکە بەڕێوەچوو. پاشان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری تل تەمر، محەمەد سەعید ئەلئەحمەد قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "ماوەی ١٠ ساڵە هەزاران شەهیدمان لەم خاکەدا بەخشیوە، ئێستایش ئامادەین بیبەخشین".
هەروەها ئەحمەد حەسەن ئەلحەسەن، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر، سەرە خۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "بە هاودەنگیمان، فیداکاریی شەهیدان بەفێڕۆ ناچێت، بەم زووانە ڕێبەرایەتیمان ئازاد دەبێت و سەرکەوتن بەدەست دێت".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکە کرا.
پاشان جەماوەرە تەرمی شەهیدیان لە مەزارگەکە، بە نزا و دروشمی دایکان بە خاك سپارد.