شەهید دڵدار گرێسپی بەخاکسپێردرا و شەهید دڵیشان شێخۆ یادکرایەوە
سەدان کەس لە هەرێمی فورات بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید دڵدار گرێسپی لە گۆرستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ، لە مەراسیمەکەدا شەهید دڵیشان شێخۆ یادکرایەوە.
سەدان کەس لە هەرێمی فورات بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید دڵدار گرێسپی لە گۆرستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ، لە مەراسیمەکەدا شەهید دڵیشان شێخۆ یادکرایەوە.
سەدان کەس لە هەرێمی فورات بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەیسەم محەمەد (دڵدار گرێسپی) کە ٢٦ ی ئەیلول لەمیانی ئەرکەکەی لە تەبقە شەهیدبوو، لە گۆرستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ. لە مەراسیمەکەدا گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دڵیشان شێخۆ (ئاڵا مونزیر دیمان) کە ٣ ی حوزەیران لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئامەد شەهیدبوو، یادکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان، ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)، ساڵەح نوح، گوتی: "سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین، بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەکەیان. هەرچەند باس لە شەهیدەکان بکەین مافی خۆیان پێ نادەین، بەڵێن بە شەهیدان دەدەین، هەموو شتێک دەبەخشین لە ڕێگەی ئازادی".
ئەندامی کۆنگرەی ستار، خوناڤ خەلیل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد، دووپاتی کردەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی هێرشەکانەوە بەنیازی قڕکردنی گەلانی هەرێمەکەیە.
هاوڕێی شەهید دڵدار گرێسپی، عەبدولڕەحمان محەمەد، بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن.
هاوڕێی شەهید دڵدار، نور میرزۆ، هەڵبەستێکی لەسەر شەهیدان خوێندەوە.
پاشان ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. دواتر تەرمی شەهید دڵدار بە گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.