شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە کۆبانێ یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و ئەیلول و یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە، گوڵناز کاراتاش (بێریتان) لە کۆبانێ یادکرانەوە.

لە هەرێمی فورات، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و ئەیلول لەسەر گۆڕەکانیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە یاد کرانەوە. لە یادەکەدا، یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە، گوڵناز کاراتاش (بێریتان)، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادکرایەوە.

یادەکە بەپێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات بەڕێوەچوو. لە یادەکەدا پاش ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات، خویناڤ خەلیل، قسەی کرد و گوتی: "شەهیدان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و جڤاکێکی دیموکراتدا گیانیان فیدا کرد. تا کۆتایی شوێنکەوتووی دۆزەکەیان دەبین و هەردەم لە گیانی ئێمەدا دەژین".

 لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لە شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کرد، کە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دژی خیانەتی پەدەکە شەڕی کرد و بۆ ئەوەی تەسلیمی خیانەت نەبێت، خۆی لە چیایەکەوە فڕێدا و شەهید بوو.

دوای وتارەکان سینڤزیۆنێک نمایشکرا، کە لەلایەن گەنجانەوە ئامادەکرا بوو.

پاشان مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرسێنرا و دروشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.