شەهیدانی مانگی ئەیلول لە حەسەکە یادکرانەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئەیلول مەراسیمێکی ڕێکخست.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئەیلول مەراسیمێکی ڕێکخست.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەی ناوچەی عامودا، مەراسیمێکی بۆ شەهیدانی مانگی ئەیلول ڕێکخست کە لە ساڵ و شوێنی جیا شەهیدبوون.
لە هۆڵی ڕەشۆی حەسەکە بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، مەراسیمێک بۆ ١١٦ شەهید بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی سەرێکانی خەلیل مورو، گوتی: "سەری ڕێز بۆ شەهیدان و فیداکارییان دادەنەوێنین، ئەوان بۆ ژیانێکی شکۆمەند و ئازاد گیانیان بەخشی". بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن.
فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازیی حەسەکە، دەرسیم حەسەکە، گوتی: "شانازی بە بەرخۆدانی شەهیدان دەکەین، ئەوان خاک و گەلەکەیان پاراست".
مەراسیمەکە بە نمایشکردنی سینڤیزیۆنێک دەربارەی شەهیدان و دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
لە هۆڵی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە شاری عامودا مەراسیمی یادکردنەوەی ٢١ شەهید بەڕێوەچوو، ئەندامانی پارت و دامەزراوەکان و گەلی هەرێمەکە بەشداربوون.
لە مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا، زەیور شێخۆ گوتی: " گەلی کورد ڕووبەڕووی چەندین سیاسەتی دژبەر و کۆمەڵکوژی بووەتەوە، بەڵام لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توانیمان بەرەنگاری ئەمە ببینەوە".
لە مەراسیمەکەدا سینڤیزیۆنێک سەبارەت بە نرخاندنی شەهید ڕوستەم جودی بۆ فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک و وێنەی ٢١ شەهیدەکە پێشکەش کرا.
مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.