شەڕڤانی قەسەدە لەوەند تەل حەمیس بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەوەند تەل حەمیس (فارس حامد سەفوک) کە لە کۆتایی هەفتەدا شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەوەند تەل حەمیس (فارس حامد سەفوک) کە لە کۆتایی هەفتەدا شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی تەل حەمیس سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ و گوندەکانی و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیسی ناوچەکە بەشدارییان لە مەراسیمی ماڵئاوایی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەوەند تەل حەمیس (فارس حامد سەفوک) کرد.
لەوەند تەل حەمیس شەڕڤانی قەسەدە لە ٢٩ ی تشرینی یەکەم لە دەیرەزۆر، شەهید بوو.
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی تەل حەمیس بە ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
لە مەراسیمەکەدا، ئاراس تەل حەمیس قسەی کرد، سەرەخۆشی لەبنەماڵەکەی کرد و گوتی: "بە بنەماڵەی شەهید دەڵێین تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە، تێکۆشانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پەرە پێ دەدەین. ھەموو شەڕڤانانی قەسەدە ڕۆڵەی ئێوەن، بەڵێن بێت درێژە بە ڕێبازی شەهید لەوەند دەدەین."
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە، حەمزە ساڵەح لە وتارەکەیدا سەرەنجی دایە سەر گرنگی یەکێتی و یەکڕیزی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی هەرێمەکەیان.
بەناوی ڕێکخراوی ئایینی تەل حەمیسەوە موعتەز ئەل عەنتەر قسەی کرد و سەرنجی بۆ پێگەی پیرۆزی شەهیدان لە ئیسلامدا ڕاکێشا.
دوای کۆتایی هاتنی وتەکان، ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە. پاشان هەڤاڵانی شەهید لەوەند تەرمەکەیان خستە سەر شانیان و بە دروشمی "شەهید نامرێت" بەخاکیان سپارد.