شەڕڤانی یەپەگە شاهین شەهبا شەهید بوو
یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی شاهین شەهبا ئاشکرا کرد، کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە حەلەب شەهید بوو.
یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی شاهین شەهبا ئاشکرا کرد، کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە حەلەب شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەربارەی شەهیدبوونی شەڕڤانەکەی راگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
"بەداخەوە، هاوڕێمان شاهین شەهبا لە ڕۆژی ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە حەلەب لەمیانی ئەرکەکەی لە ئەنجامی ژەهراویبوون چووە کاروانی نەمرانەوە".
یەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گەلی حەلەب لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئەم گەلە سەرەڕای هەموو فشارەکان هەنگاوێک لە هەڵوێستەکانی پاشەکشەی نەکرد. بەمەش نەریتێکی تێکۆشان هاتەکایەوە، هاوڕێ شاهین سەر بەم نەریتە بوو، دەڵێت: "هاوڕێمان شاهین ساڵی ٢٠٢٢ هاتە ڕیزەکانمانەوە".
یەپەگە دووپاتی دەکاتەوە، شەهید شاهین بەتایبەت لەگەڵ داگیرکردنی عەفریندا، ڕاستی دوژمنی ناسی، بۆ ئازادی گەلەکەی قارەمانێتی نواند، هەروەها ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە و کەسوکارەکەی لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا ڕۆڵ دەگێڕن. بۆ ئازادکردنی گەلەکەی و ڕزگارکردنی شارە داگیرکراوەکان، تا دوا ساتی شەهیدبوونی لەسەر هەڵوێستی تێکۆشەرانەی بەردەوام بوو.
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
" لە کەسێتی هاوڕێ شاهیندا، هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان یاد دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین، ببینە هیوای گەلەکەمان و شەهیدەکانمان و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شاهید شەهبا
ناو و پاشناو: محەمەد ئینجۆ
ناوی دایک: سوعاد
ناوی باوک: مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەلەب/٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣".