عەشیرەتەکانی گرێ‌سپی پشتیوانی قەسەدە دەکەن

عەشیرەت و شێخ و ڕیش‌سپیانی کانتۆنی گرێ‌سپی سڵاویان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی قەسەدە کرد و ڕایانگەیاند، دژی پیلانە داگیرکارییەکان دەوەستنەوە.

شێخ و ڕیش‌سپیانی عەشیرەتەکانی کانتۆنی گرێ‌سپی لە ناوچەی عەین عیسا، بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی پیلانەکانی سەر هەرێمەکە. ئاماژەیان بەوە کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دەیرەزۆر و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستن و ئاسایشی گەلانی هەرێمەکەیە.

بانگەواز لە تەواوی پێکهاتەکانی دەیرەزۆر کراوە، هۆشیاربن بەرامبەر هەوڵی دەوڵەتە نەیارەکان بۆ نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە.

شێخ و ڕیش‌سپیان، سڵاویان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی قەسەدە دژی شانەکانی داعش و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد و گوتیان: "ئێمە هەردەم لەگەڵ قەسەدە دەبین و دژی هێزە نەیارەکان و داگیرکەران دەوەستینەوە".