سەربازانی تورک هاوڵاتییەکی سەرێکانی دەکوژن

هاوڵاتییەک بە ناوی مەسعود ناسۆ کە دەیویست لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بچێتە تورکیا، لەلایەن سەربازانی تورکەوە کوژرا.

دوێنێ شەو، هاوڵاتییەک بە ناوی مەسعود ناسۆ کە دەیویست بچێتە تورکیا، لە نزیک گوندی عالیەی دەرباسیە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، مەسعود ناسۆ لەسەر سنووری تورکیا گیرابوو، ڕادەستی سەربازەکان کراوە. لەلایەن سەربازەکانەوە کوژراوە و لەسەر سنوور فڕێداوە. ئاشکرا بووە، ئەم هاوڵاتییە خەڵکی سەرێکانییە.