سۆڕخوین ماکو، کە لە سەردەمی بەرخۆدانی کۆبانیدا فەرماندەی بەرەی کانی کوردان بووە و لەوێ چاوێکی لەدەستداوە، بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، بۆ ANF قسەی کرد.
سۆڕخوین ماکو سەرەتا باسی ڕۆیشتنی بۆ کۆبانی کرد: "لە ساڵی ٢٠١٤ لە چیاکانی کوردستان بووین. بە دەرفەتی سنووردار، سات بە سات تەنها بە ڕادیۆیەکەوە گوێمان لە وەزعی کۆبانی دەگرت و بەو شێوەیە ئاگامان لە کۆبانی بوو، شەڕڤانانی کوردستان بە قووڵی هەستیان بە قورسایی شەڕەکە کرد. چونکە هێرش لە دژی ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان دەکردە سەر گەل، کاتێک کە درک بە سەختی هێرشەکان کرا، شۆڕشگێڕێکی زۆر ڕوویان کردە کۆبانی، یان پێشنیاریان کرد بچن بۆ کۆبانی، چونکە ئێمە فیدایی گەلەکەمانین، مەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر گەل نیشانی دا کە مافی هەموو شۆڕشگێڕێکە کە ئەم کارە بکات، چوون بۆ کۆبانی ئەرکێکی شۆڕشگێڕانە بوو، ڕوومان کردە کۆبانی، دوژمن زۆرێک لە هەڤالانمانی لە ڕێگادا گرت، زۆرێک لە هەڤالانیشمان پێش گەیشتن بە کۆبانیش بریندار بوون. هەندێکیشیان گەیشتنە کۆبانی."
'نزیکەی ٣٠٠ کەس لە سنور دەربازیان بوو، ٢٤ کەس بریندار بوون'
سۆڕخوین ماکو بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "ئێمە لە سنور چووین بۆ کۆبانی. هیچ کات لە بیرم ناچێت: باوکێک لەسەر سنور پێشی لێ گرتم و وتی: "مەرۆن هەمووتان ئەمرن!. هەموو کەسێک لە کۆبانی دێتە دەرەوە'. من بەو باوکەم وت: 'دوای ئەوەی کە ولاتمان لە دەستدا، ژیان هیچ واتایەکی نییە'. ئەو باوکە بێدەنگ بوو. کاتێک گەیشتین بە تەلەکانی سەر سنور، سەربازانی تورک بە ٣٠ تانک هێرشیان کردە سەرمان. ژمارەمان زۆر زۆر بوو. نەک هەر شۆڕشگێڕان، بەڵکو خەڵکیش سنووریان تێپەراند. تا گەیشتینە کۆبانی ٢٨ هاوڕێمان بەهۆی هێرشەکانی سەربازانی تورک بە فیشەک و بۆمبی غاز و هتد... بریندار بوون. نزیکەی ٣٠٠ کەسمان چووینە ناو کۆبانی. لە سنوور بەردێڵێکی قورسمان دا. سەرەڕای ئەوەش بە ئیرادەیەکی گەورە خۆمان گەیاند بە کۆبانی. کاتێک کە گەیشتینە کۆبانی شەڕی مان و نەمان دەکرا. کاتژمێر ٣ی شەو گەیشتین. خۆڵ، دوکەڵ و ئاگر کۆبانێی داپۆشی بوو".
لە کانی کوردان زانیاریمان پێگەیشت لەسەر شەهید و بریندارەکانمان
سوڕخوین ماکو وتی: لە رۆژی یکەم دا لە بەڕەکانی شەڕ شەهید گەلهاتم بینی ئەو پێی وتم: "هەوڵبدەن کە 3 رۆژی سەرەتا خۆتان بپارێزن و شەهید نەبن، دوای ئەو 3 رۆژە فێری چۆنیەتی شەڕکردن دەبن".
دوای ئەوەی کە گەیشتم بە کانی کوردان زانیاری لەسەر شەهید و بریندارەکان گەیشت. ئەو هەڤالانەی کە بڕیندار بوو بوون و شەهید بوو بوون ئەو هەڤالانە بوون کە پێکەوە هاتین بۆ کۆبانی، ئێمە دەمەو ئێوارە گەیشتین، سەر لەبەیانی هەمان رۆژ هەڤالێکمان شەهید بوو بوو و هەڤالێکی تریشمان بریندار بوو. ئەمە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە هێندەی تر هەستی تۆلەسەندن و سەرکەوتن لە کەسایەتیم دا بەرز ببێت.
ژن، منداڵ و بەساڵاچووانیان قەتل کرد
سۆڕخوین ماکو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "مرۆڤیان بە زیندووی دەسوتاند. من خۆم بینیم کە بەنزینیان بەسەر کەسێکدا ڕژاند و سوتاندیان، کاتێک تێگەیشتن لەوەی کە تێکشکاون، ئەو ڕێبازەیان زیاتر بەکار دەهێنا، دوای ئەوەی گروپی حەلەبیش بەشداری ناو شەڕەکە بوو، سەنگەرەکانی کۆبانی ئیتر وەک قەلایەک بوو. داعش شکستی هێنابوو، بێ چارەبوون، دوای ئەوەی کە بناغەی ئازادی دانرا، دوژمن شکستی هێنا."
هاواری 'یان مردن، یان ئازادی' یا نەفەل و خویندا
سۆڕخوین ماکو سەبارەت بە بەرخۆدانی کانی کوردان بەم شێوەیە قسەی کرد و وتی: "ئەو هێز و ئیرادەیەی کە لە کانی کوردان هەمان بوو، باوەر ناکەم لە هیچ شوێنێکی دۆنیا شتێکی لەو شێوەیە بینرابێت. هەموو ڕۆژێک بریندار و شەهیدمان هەبوو، هەموو ڕۆژێک تەرمی هەڤاڵانی شەهیدمان کۆدەکردەوە. هەلهەلەکانی تۆڵهەلدان بێ هۆ نەبوون. لە سەدا ٨٠ی هێزەکانمان لە کانی کوردان لە هەڤالانی ژن پێکهاتبوو. فەرماندەکانیشمان ژن بوون. بینایەکی ٤ نهۆمی مان هەبوو. سەنگەرێک بوو. ئێمە لە ئامێری پەیوەندییەوە گوێمان لە قسەکانی داعش دەگرت. لە ڕووی دەروونییەوە تێکشکابوون. فیشەکی زۆرمان پێ نەبوو، بەڵام ئەوان بە 'ئەمیرەکانیان'دەوت کە فیشەکێکی زۆرمان لێ دەرشێنن، ناتوانن سەر بەرز بکەینەوە. تێکشکابوون. ڕاستە ئێمە تەقەمان لێکردن، بەڵام گۆلە رشاندن نەبوو. لە ڕووی دەروونییەوە تێکچووبوون.
خویندامان کە سمبوولی گەنجانی ڕۆژئاوایە، قاچەکانی بریندار بوو بوو. بەو دەرفەتە کەمانەی کە هەی بوو برینەکەی پێچابوویەوە و دەی وت: یان "مردن یان ئازادی کۆبانی" ئەو مرۆڤانە ڕوویان لە ئازادی بوو، باس لە سەدان گەنجی لەو شێوەیە دەکەن. عەگید و سەدان کەسی وەک ئەوان. بەو تەمەنە بچوکەی کە هەیان بوو ئەو بەرخۆدانە گەورەیەی کە کردیان لە بەرامبەر ئەو دۆژمنە درندەیە بێ وێنە بوو.
فەرماندە سۆڕخوین ماکۆ وتی "کۆبانێ بوو بوو بە دەریاچەی خوێن، بەڵام تاجی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەدان گەنج و پیرمان لەدەستدا، ئەگەر ناوی ئەو باوکانە بهێنم کە شان بەشانی ئێمە شەڕیان دەکرد و شەهید بوون، کۆتایی نایەت". ئەو باوکانە منداڵیان هەبوو، دەیانگوت 'ئێمە گەنجین، ئێمە هەین'، بۆ ساتێکیش ئێمەیان بەجێ نەهێشت، دەیان باوک و دایک مەغزەنی چەکەکانی ئێمەیان پر فیشەک دەکرد، جلەکانی ئێمەیان پاک دەکردەوە. ئەوان دەیانگوت 'خزمەتکردن ناموس و شەرەفە' و ئەم کارەشیان کرد.
هەرکەسێک شتێکی لە دەست دەهات دەیکرد
سۆڕخوین ماکو وتی: دوای ئەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان بانگی بەهاناچوونی کرد لە چوار پارچەی کوردستان گەل ڕووی لە کۆبانی کرد و وتی: "گەل سنورەکانیان تێپەراند لە ئامەد، مێردین، دەرسیم و هتد... لە هەموو شوێنێکەوە. پیاو، ژن. ، پیرەکان، دایکان، باوکان ڕۆیان کردە کۆبانی، هیچ کام لەو کەسانی کە هاتبوون بۆ شەڕ تەنانەت یک جاریش فیشەکیان نە تەقاندبوو، هەرچی لە توانایاندا بوو دەیانکرد بۆ ئەوە هاتبوون ، زۆربەی ئەوانەی کە هاتن نەچوون بۆ بڕیارگە، یەکسەر ڕوویان دەکردە بەرە کانی شەڕ، ئێمە پێمان دەوتن ئەمە شەڕە، لە ڕێگادا لەوانەیە شەهید بن، دەبێت ناوەکانتان بنوسین'. هەرگیز لەبیرم ناچێت، باوکێک وتی، 'کچەکەم، با ئێمەش ببین بە شەهیدی بێ ناو'. بۆ ئەوەی کە کاتەکە درەنگ نەبیت و زوو بچن بۆ شەڕ پەلەیان دەکرد."
لە نەخۆشخانە بیستم کە کۆبانی ئازاد بووە
سۆڕخوین ماکو ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ١٢ هێرشی خۆکوژی داعش تێکشکێندرا، شەڕێکی قورس ڕوویدا و وتی، "کاتێک کە خەریکی دانانی پلان بووین، ناوچەکە تۆپ باران کرا، تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆبانێ ڕوویدا و یەکێک لە تۆپەکان لە بەردەممان تەقیەوە". کاتێک هۆشم هاتەوە سەرم لەسەر سنگی کەسێک بوو، دەگریام، نەمدەتوانی چاوەکانم بکەمەوە، ئەو کەسەی دەگریا شەهید حەمزە بوو کە لەگەڵ گروپی حەلەب هاتبوو، تێگەیشتم کە لە ناو ئۆتۆمبێل دام. کاتێک دوایین جار بینیم و چاوەکانم کردەوە، لە نەخۆشخانەیەک بووم لە باکووری کوردستان، ویستم چاوەکانم بکەمەوە، بەڵام داپۆشرابوون. تەنها ویستم ڕووناکی ببینم. دوای چەند ڕۆژێک لە ژووری فریاکەوتن هاتمە دەرەوە، هەردوو قاچم و هەردوو دەستم پێچرابوو، تەلەفزیۆنەکە داگیرسابوو، یەکەم هەواڵ کە بیستم شەهیدبوونی هەبوون کۆبانێ بوو، دواتر گوێم لە هەواڵی شەهید بوونی ڤیان پەیمان بوو و دواجار بیستم کە کۆبانی ئازاد کراوە. ناوی هاوڕێکانم یەک بە یەک دەوتەوە و هاوارم دەکرد 'کۆبان ڕزگاری بوو'. ئاگام لەخۆم نەبوو، دەگریام.
لە تەلەفزیۆنەوە سەیری ڕووداوەکانم دەکرد و تاکە ئارەزووم ئەوە بوو کە بچمەوە کۆبانی. دوای ماوەیەک هاتمەوە. یەکەم وێستگەم خاڵی پشکنینی یەپەگە بوو. هەمووان جل و بەرگی یەپەژەیان لەبەردا بوو. لە کۆبانێ ژیان هەبوو".
ڕۆژی جیهانی کۆبانی دەرئەنجامی بەرخۆدانی یەپەژە و یەپەگە بوو
سۆڕخوین ماکو لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دڕندەیی داعش بە بەرخۆدانی یەپەژە-یەپەگە لە کۆبانێ تێکشکێندرا و وتی: "بەشداری گەل لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە چوار پارچەی کوردستان، تورکیا و ئەوروپا بوو. ڕۆحی نەتەوەیی لە کۆبانێ جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت". .داعش شکستی هێنا، خەڵکی جیهان ئەو قارەمانیەتییەیان بینی کە لە کۆبانێ کرا، ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانێ ڕاگەیەندرا، یەکێک لەو دۆستانەی کە داعشی تێکشکاند، هەڤال ڕێڤان بوو کە خەڵکی کۆبانییە، هەڤاڵ ڕێڤان دوای ئەوەی کە هاوڕێ بریندارەکانی رزگارکرد، پێش ئەوەی برینەکانی بپێچێت، لە بریارگەی داعش چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا، ئەوانەی کە کۆبانییان ڕووناککردەوە ئارین میرکان، ڕوکەن ڕۆژهەڵات، ئەگید، شۆرش، زۆزان کۆبانی و هەڤاڵانی هاوشێوەی ئەوان بوون. ئارین میرکان کە لە دڵی دوژمندا چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا و ڕوکن ڕۆژهەلات کە لە مالیک کە چەتەکانی داعش تێیدا کۆبوو بوونەوە چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا، هەورە ڕەشەکەی ناوچەکە (داعش)یان بڵاوکردەوە، ئەم هەڤالانەمان بە فیداکردنی گیانیان دڕندەیی و ترسیان لەناوبرد. جیهان شاهیدی بۆ ئەمە دا و ئەو ڕۆژەیان کرد بە ڕۆژی کۆبانی.