سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی شاروچکەی باب و رێگەی ئێم٤

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری بابی داگیرکراو و ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم-٤ تۆپباران دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی سەر بازیی منبج، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، نیوەشەوی ڕابردوو، دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری بابی داگیرکراو و ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم-٤.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، گوندی بۆغاز، ڕێگای ئێم-٤ و چوارڕێیانی ئەوسەلجی و هەروەها گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی ئەریما لە ڕۆژهەڵاتی شاری داگیرکراوی باب، تۆپباران کراون.

ئەنجومەنی سەربازیی منبج، باس لەوەدەکات کە تۆپبارانەکان کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەشەو دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە و تا ئێستا ٢١ گولـلەی تۆپ و هاوەن ئاراستەی ئەو ناوچانە کراون.

ف.ق