سۆزدار دێریک: ٤ی نیسان ڕۆژی ڕاپەڕینە

سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند، کاتێکی پڕ مانایە، کە دامەزراندنی یەپەژە لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا پێکهات و وتی، ٤ی نیسان ڕۆژی سەرهەڵدانە.

سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە / YPJ) لە ٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

سەبارەت بە هەلومەرجەکانی ٩ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا، کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی یەپەژە، سۆزدار دێریک وتی: "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ و هەروەها پێش ئەوەش گوشاری قورسی ئەخلاقی، مادی، سیاسی و سەربازی لەسەر گەلان هەبوو، چونکە سیستمی دەسەڵاتداریی دەستپۆت و ملهوڕ بوو، بۆیە وەک ڕۆژئاوا و گەلی کورد دەتوانێت بڵێت لەم پرۆسەیەدا ڕێبازێکی تایبەت لەسەر راستیی نەتەوەیی هەبووە و بۆ چەندین ساڵ تێکۆشانی کرد بوو. تەڤگەری ئازادی کاریگەری لەسەر ڕۆژئاوا هەبوو. وەک گەل، ئێمە چەند هۆکارێکی سەرەکیمان هەبوو. یەکەمیان لەسەر ئاستی نەتەوەیی بوو. بەهۆی سیاسەتی نکۆڵیکردن و گوشار لەسەر ناسنامە، هەبوون، زمان و کولتووری گەلی کورد هەبوو. حیزبی بەعسیش دەسەڵاتداری سیستمی سوریا بوو. ئێمە وەک ژنان هۆکاری خەباتمان هەبوو کێشە هەبوو کە بەسەر ژناندا سەپێنرابوو".

سۆزدار دێریک وتی، ئەوەی دەسەپێنرا زۆر دواکەوتوانە بوون، نکۆڵی لە بەهاکانی گەل، لەناوبردنی ناسنامەی گەلان هەبوو. راستیی دەسەڵاتی خراپ ڕوون و ئاشکرابوو، سیستمی ئێستا قبوڵ نەدەکرا. وتی: "بە گشتی ژنان لە سەرەتادا بەشداری یەپەگە بوون. ئەو تێکۆشانە بۆ ژنانی کورد نامۆ نەبوو، چونکە سوودیان لە یەژاستار و ئەو ژنانە وەرگرت، کە لە چیاکاندا شەڕیان دەکرد و تێدەکۆشان. لە ڕووی سیاسیشەوە بەشداری ژنانیش تێگەیشتوانە و پێگەیوانە بوو. لە بەرامبەر سیستمی کۆیلایەتیدا وەستاونەوە و دەیانخواست لەگەڵ فەلسەفەی ژیانی ئازاددا بژین.

ئەو پێوەرە سەپێنراوانە پەسەند نەبوون، چونکە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا شوێن و پێگەیەکی زۆر پیرۆزیان هەیە، بەڵام سەرباری ئەوەش لە ناو کۆمەڵگەدا خاوەنی ناسنامەیەکی زۆر گرنگ نەبوون. ئێمە وەک ژنان ناچاربووین کۆمەڵگەکەمان لە دژی چەتەکانی جەبهەت نوسرە و داعش و سوپای ئازادی سوریا، کە دەیانخوات خۆیان بەسەر ڕۆژئاوادا بسەپێننن بپارێزن. ئەم کاردانەوەیە بەتایبەتی لەنێو کورددا ڕووی داوە. نەدەبوو ئێمە لە ماڵەوە بەند بکراینایە، جل و بەرگی ڕەش و چارشێوەکەى ئەوانمان لەبەر بکردایە، بۆیە خەباتی سەربازی دەستی پێکرد".

فەرماندە سۆزدار دێریک، باسی لە گۆڕانکاریەکان بە ڕاگەیەندنی یەپەژە کرد و وتی: "لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣ وەک یەپەژە دامەزراندنی خۆمان ڕاگەیاند. یەپەژە تەنها نوێنەرایەتیی ژنانی کورد ناکات، چونکا ئەو شەڕەی ڕوویدا و ئەو قارەمانیانەى کران، چاوی هەموو پێکهاتەکانی کردەوە، بە ڕاست و دروستیان زانی و بۆ خۆیان کردە باشترین هەڵبژاردە. یان دەبوو ئێمە وەک کۆیلە بووینایە، بەچەوسێنراینەتەوە و وڵاتەکەمان تاڵان بکرایە و خاکەکەمان داگیر بکرایە و ناسنامەمان قەدەغە بکرایە و ناسنامەی ژنان لەناو ببرایە، یان ئەوەتا لە دژیان بوەستینەوە. بە چڕی کۆمەڵکوژکردن بەسەر گەلێکدا دەسەپێنرا. ژنان ئەمەیان بینی و پێش هەموو شتێک، لە گەڕەکەکانمان، لە شارەکانمان و لە هەموو شوێنەکاندا تێکۆشان دەستیپێکرد. بەتایبەتی ژنانی عەرەب، سوریانی، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەنی ئەمەیان بینی. یەپەژە ئەو تێگەیشتن و رێکخستنەى خۆی بە شێوەیەک کرد، کە ببێتە سوپای پاراستنی ژنان و هەموو گەلان".

"یەپەژە شەڕی هەبوون بوو"

سۆزدار دێریک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ژنانی گەنج بە وریاییەوە لە تێکۆشانی دژ بە گروپە چەتەکان نزیکبوونەوە و وتی: "لە هەر نەتەوەیەک، باوەڕێک، بیرێک و بڕوابوون بە ئازادی و بە هێڵی ئازادی دڵخۆش بوون. یەپەژە پەیتا پەیتا بوو بە پێوەری ئازادی و کۆمەڵایەتیبوون و بوو بە ئاگایی بەرگری و خاک و کۆمەڵگاکەی بەڕاستی خەڵک دەتوانن بەو شێوەیە پێناسەی یەپەژە بکەن، جەنگی بوون جەنگێکی بەرگری ڕەوا بوو ئەوە شەڕی خۆپاراستن و کۆمەڵگا بوو ئەمە وەک شتێکی باش قەبووڵ کرا. لەناو تەڤگەری ئازادییدا هەم ژن و هەم پیاو شەهید بوون، بەڵام لە ڕۆژئاوا - باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەو ئاستەدا شەڕی چەکدارییان بەرپا نەکردبوو. هەزاران گەنج و ژنی کورد، عەرەب، سوریانی پێکەوە لە یەک سەنگەر و بەرەدا شەڕیان نەکردبوو. ئەمە شتێکی نوێ بوو. ئەوە شۆڕشێکی چەندلایەنە بوو. ئەوەی یەپەژە ئەنجامی دا شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بوو".

سۆزدار دێریک ڕایگەیاند، یەپەژە بووە سیمبولی بەرخۆدان و بەردەوامیی دا و وتی: "یەپەژە نەک تەنها بۆ ژنانی رۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو بۆ هەموو ژنان هیوایەک بوو. بەشداریکردنەکان لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ و ٢٠١٦ بووە هیوایەک بۆ هەموو ژنان. ژنان هەستیان بەو گوشار و زۆرداری و ستەمە کرد، کە لەسەریانە. ژنان خۆیان لە یەپەژەدا وێنا کرد و دەبینی. لە ناو یەپەژەدا فێری شەڕکردن و خۆ پێشخستن بوون".

فەرماندە سۆزدار دێریک وتی: "ئێستا بوونی هەڤاڵانی ئینتەرناسیۆنالیست، عەرەب، سوریانی، ئاشوری، ئەرمەنی و تورکمانمان لە ناو یەپەژەدا بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە".

"ئێمە ڕێگە بە داگیرکەران نادەین لەسەر خاکەکەمان بمێننەوە"

فەرماندە سۆزدار دێریک باسی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورک داگیر کەرەوە کرد و وتی: "ئەوەی لە خاکە داگیرکراوەکەماندا ڕوودەدات کۆمەڵکوژی، پاکتاوکاری و تیرۆرێکی قورسە. هێرش دەکرێتە سەر خاک،  سروشت، مەزاری شەهیدانمان، دایکان، خوشکانمان، باوکانمان و ڕۆڵەکانی ئەم خاکە. بۆ ڕزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکەمان هەرچی پێویست بێت دەیکەین. لەم بوارەدا ئێمە وەک یەپەژە تێدەکۆشین و شەڕ دەکەین هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیییەک بکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێی دەکەین.

بۆیە دەڵێین، تێکۆشان و ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. ئەمە بەڵێنی سەرەکی و بنەڕەتیی ئێمە بوو و هێشتاش لەسەر ئەو بەڵێن و پەیمانەین. ڕێگەنادەین داگیرکەران لەم خاکەدا بمێننەوە. ئێمە ژیانیان لێ تێکدەدەین، چونکە ئەمە شوێنی ئەوان نییە. ئەم خاکە، ئەم گەلە، دارەکان، سروشتەکەی هی داگیرکەران نییە. ئێمە، یەپەژە و یەپەگە، سوورین و بە بڕیارین لەسەر ئەوەی کە سەرکەوتن بەدەست بهێنین".

"ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەیە"

سۆزدار دێریکی فەرماندەیی یەپەژە باسی ئەوەشیکرد، ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: "لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی و دامەزراندنی یەپەژە یەک ڕۆژە، ئەمە بۆ ئێمە هۆشمەندییەکی نوێیە، هەوڵێکە بەرەوە ژیانی ئازد، سەرلەنوێ ژیانەوەیە و ڕۆژی راپەڕینە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی ڕۆژی لەدایک بوونی ئێمەیە. ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی کورد، گەلانی جیهان، گەلانی ئازادیخواز دەکەین. بە متمانە و سووربوون و بڕوابوون بە خۆ، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی تێکۆشانێکی گەورە ئەنجام دەدەین. لەو پێناوەدا کار و تێکۆشانمان زیاتر و گەورەتر و بەهێزتر دەکەین".

ژ.ت