ته‌ڤ-چاند: زمان كو‌لتور و ناسنامه‌ی گه‌لانه
بزوتنه‌وه‌ی كو‌لتور و هونه‌ری دیموكراتیكی مه‌زۆپۆتامیا (ته‌ڤ-چاند) ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكی پیرۆز كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زمان، كو‌لتور و ناسنامه.
بزوتنه‌وه‌ی كو‌لتور و هونه‌ری دیموكراتیكی مه‌زۆپۆتامیا (ته‌ڤ-چاند) ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكی پیرۆز كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زمان، كو‌لتور و ناسنامه.
له راگه‌یه‌نراوی ته‌ڤ-چانددا هاتووه، "له‌نێوان زمان و كو‌لتوردا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابڕانی مرۆڤه‌كان له زمانی خۆیان، دابڕان له ناسنامه، كو‌لتور و هه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانه".
ته‌ڤ-چاند سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كو‌لتور و زمان و رایگه‌یاند، "له نیشتمانی كوردان، كه یه‌كێكه له گه‌له هه‌ره كۆنه‌كانی مه‌زۆپۆتامیا، له نێوان دیجله و فورات بناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی شارستانیه‌ت دانراون. نوسین، كو‌لتور، كشتوكاڵی سه‌ره‌تایی له‌م هه‌رێمه ئه‌نجامدراوه.
چاندی خۆجێیی كه ده هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین له‌م جوگرافیایه سازبوو، له پێشه‌وه كورد زمانی ئاریه‌كان كاریگه‌ر له‌سه‌ر ته‌واوی زمانه‌كانی جیهان داناوه".
ته‌ڤ-چاند باسی له‌وه‌كرد كه بۆ تواندنه‌وه‌ی زمانی كورد و له‌ناوبردنی، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا سیاسه‌تی قه‌ده‌غه و گوشار په‌یڕه‌و كراوه و رایگه‌یاند، "به‌پێی راپۆرتێكی یونیسكۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ، كۆمه‌ڵكوژی، تواندنه‌وه و قه‌ده‌غه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه سێ هه‌زار زمان له‌ناو بچن".
له‌درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌دڵنیاییه‌وه زمانی كورد یه‌كێك له‌و زمانانه‌یه كه له ژێر مه‌ترسیدایه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستبه‌رداری قسه‌كردن به كوردی نه‌بووه، هه‌بوونی كوردی تائێستا پارێزراوه.
به‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی رۆژئاوا ده‌رفه‌تێكی گرنگ و گه‌وره خوڵقا كه هه‌موو كه‌س به زمانی خۆی په‌روه‌رده بكرێت.
پاڕادایمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك بووه‌ته قه‌ڵغانێك گه‌وره كه زمان، كو‌لتور و ناسنامه‌ی هه‌موو گه‌لان ده‌پارێزێت.
له‌سه‌ر ناوی ته‌ڤ-چاند ئێمه ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین.
تۆوی زمان له خاكی مه‌زۆپۆتامیا هه‌موو كات شین ده‌بێت
زمان كو‌لتور و ناسنامه‌ی گه‌لانه. زمان ژیانه".
هـ . ب