ته‌ڤ-ده‌م له چواره‌م ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی تێدایه:
"به‌ر له چوار ساڵ، له‌ناو بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێككه‌وتنی شاراوه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن رۆڵ له سوریا، سوپای توركی داگیركه‌ر و فاشیست به به‌شداری زۆر گروپی چه‌ته هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی دڕندانه‌ی له دژی هه‌رێمی عه‌فرین ده‌ستپێكرد. له هێرشی یه‌كه‌مدا 72 فڕۆكه‌ی جه‌نگیان به‌كارهێنا. ئه‌و هێرشه به رێبازه سیاسی و سه‌ربازییه دڕندانه‌كان و به ئامانجی داگیركردنی هه‌رێمه‌كه، گۆڕینی ناسنامه‌كه‌ی و نكۆڵی‌كردن له به‌ها مێژووییه‌كانی ئه‌نجامدرا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی تورانیزم بۆ په‌لهاوێشتن و فراوانبوون به‌دیبهێنێت.
ئه‌و تاوانانه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵ و تا ئه‌مڕۆ له دژی عه‌فرین و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدراون، سه‌رجه‌م تێگه‌یشتنه‌كان له باره‌ی داگیركارییه‌وه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نه‌ریت و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوانه دڕندانه‌كان، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان زیاتر بوون. رۆژانه رفاندن، ده‌ستدرێژی، تاوانه‌كانی كوشتن، سه‌پاندنی سیاسه‌تی به‌چۆكدادان و سیخۆڕی به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له عه‌فرین به‌رده‌وامه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌به‌ر تاڵانكردن و دزینی موڵكی دانیشتوان و به‌ها مێژوویه‌كان، به‌روبوومی سروشتی و ئه‌خلاقی و فرۆشتنی له بازاڕه‌كانی جیهان، هه‌رێمی عه‌فرینیان وه‌ك ئامێر و كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازرگانی لێكردووه. مه‌ترسیدارترین شت ئه‌وه‌یه كه جوگرافیای ئه‌و هه‌رێمه به‌ڕووی گروپه تیرۆریستیه‌كاندا كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شه‌ڕ له سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان، سه‌پاندنی باڵاده‌ستی و فیدیه به‌سه‌ر كوردان، كرده‌وه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر و دزینی پاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌هه‌مان كاتدا سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له رێگه‌ی دروستكردنی بینای داگیركاری و نیشته‌جێكردنی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه ئه‌و پڕۆژه شۆڤینی، نایاسایی و مه‌ترسیداره‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، وه‌ك سه‌رتای پڕۆژه و پلانی ئه‌وان به ناوی میساقی میللی شۆڤینی ناودێر ده‌كه‌ین.
دانیشتووانی ره‌سه‌نی عه‌فرین له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی پاكتاوی به‌كۆمه‌ڵ، كرده‌وه‌ی تاوانكاری وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدان. ئه‌وانه‌ش به‌ره‌نجامی ره‌شبگیری و سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوی ئیتنیكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراون. ئامانجی ئه‌و سیاسه‌تانه ئه‌وه‌یه كه دانیشتووان بترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن كه نكۆڵی له كولتوری خۆیان بكه‌ن. كۆچبه‌ران له كه‌مپی شه‌هباش له‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه رزگاریان نه‌بووه و له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی راسته‌قینه‌دان. له‌لایه‌كه‌وه ئازاری هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و له‌لایه‌كه‌وه ئازاری سیاسه‌ته‌كانی گه‌مارۆدان و برسیكردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شقه‌وه ده‌چێژن، كه له ناو بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤ-ده‌م داوا له دامه‌زراوه و رێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه نائه‌خلاقیانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئێمه داوا له رای گشتیی جیهان ده‌كه‌ین، له‌سه‌ره‌تادا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌ڵوێستێكی روون و شه‌رمه‌زاركه‌رانه نیشان بده‌ن و بۆ كۆتاییهێنان به داگیركاری تورك له سه‌رجه‌م ناوچه داگیركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزراوی كۆچبه‌ران بۆ زێدی خۆیان تێبكۆشن".
هـ . ب