تەقینەوە لە شەهبا؛ بەلانیکەمەوە ٥ کەس کوژراون

لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا لە ماڵێکدا تەقینەوەیەک روویداوە و بەلانیکەمەوە ٥ کەسی تیادا کوژراوە. تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە روون نەبووەتەوە.

تەقینەوەیەک لە ماڵێک دا لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا ڕوویدا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری تەقینەوەکە نییە.

تا ئێستا تەرمی ٥ کەس لە ژێر داروپردوی خانووە ڕووخانەکەدا دەرهێنراون.

نازانرێت، کە هێشتا هیچ کەسێک لە ژێر داروپردوی خانووەکەدا ماوە یان نا.

لێکۆڵینەوە لەتەقینەوەکە بەردەوامە.

ژ.ت