تەرمی ١٠ شەهید لە دێرک بەخاک سپێردرا
تەرمی ١٠ شەهید هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە مەراسیمێک و بە بەشداری هەزاران کەس، بە درووشمی "تۆڵەسەندنەوە" لە دێرک بەخاک سپێردرا.
تەرمی ١٠ شەهید هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە مەراسیمێک و بە بەشداری هەزاران کەس، بە درووشمی "تۆڵەسەندنەوە" لە دێرک بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید عەدنان یوسف، سلێمان عەنتەر، خوێنڕێژ تەمە، موعاز عەتا، ئەحمەد ئەلخدر، محەمەد ئەلئەسوەد، عەبدولعەزیز عەلی، یەزن ئەلکەچۆ، محەمەد خالید، عەبدولواحید ئەلئەحمەد، ئەمڕۆ (١١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) لە گۆڕستانی شەهید خەباتی دێرک بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
هەزاران دانیشتووانی هەرێمی دێرک و گەرکی لەگی و چلاغا و تەل کۆچەر بەشداری مەراسیمەکە بوون. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جەزیرە، حەسەن عەبد، ئاماژەی بەوە کرد، گەلەکەمان بەرەنگاری پیلانگێڕییەکان دەبێتەوە، لە مردن ناترسێت و بە ئیرادە و هێزەوە دەسکەوتەکان دەپارێزین.
ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی جەزیرە، جیهان خەلیل ئاماژەی بەوە کرد، ئیرادەی گەلەکەمان داگیرکەری تورکی لەرزاندووە، پشت بە کەس نابەستین، هێزی مەزنی ئێمە گەل و شەڕڤانەکانمانە.
ئەندامی ئیدارەی گشتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دلێر تەمۆ، ئاماژەی بەوە کرد، تۆڵەی هەڤاڵەکانمان دەکەینەوە، پاش شەهیدبوونی ٢٩ قارەمانمان، ئیتر تۆڵەسەندنەوە ئەرکی ئێمەیە، لەبیری ناکەین و تۆڵە دەکەینەوە.
پاشان ناسنامەی ١٠ شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، تەرمی شەهید خوێنڕێژ تەمە و عەدنان یوسف و سلێمان عەنتەر و موعاز عەتا، لەسەر شانی هاوڕێکانی برایە گۆرستانی شەهید خەبات دێرک و بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید ئەحمەد ئەلخدر و محەمەد ئەلئەسوەد و عەبدولعەزیز ئەلعوسمان، یەزن ئەلچیکۆ، محەمەد خالید، بەمەبەستی بەخاکسپاردن بەرەو گۆڕستانی شەهید عوقاب ئەلئەسوەد لە تەل کۆچەر بران.
تەرمی شەهید عەبدولواحید ئەلئەحمەد بەرەو گۆرستانی شەهید دڵشێر لە تربەسپی ماڵئاوایی لێ کرا.
سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دێرک، خێوەتی سەرەخۆشی بۆ شەهیدان دادەنرێت.