تەرمی ٢ شەهیدی قەسەدە لە شەدادی بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محمود یوسف ئەلمحەمەد و محەمەد کەریم ئەلعەلۆ لە گۆڕستانی شەدادی سەر بە کانتۆنی حەسەکە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محمود یوسف ئەلمحەمەد و محەمەد کەریم ئەلعەلۆ لە گۆڕستانی شەدادی سەر بە کانتۆنی حەسەکە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
دەیان ئەندامی ڕێکخراوەکانی هەرێمەکە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و مەجلیسی سەربازی شەدادی بەشداری مەراسیمەکە بوون.
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) محمود یوسف ئەلمحەمەد (قەیسەر) و محەمەد کەریم ئەلعەلۆ (کاوە) ٢١ ی تشرینی یەکەم لەکاتی ئەرکە سەربازییەکانیاندا لە شارۆچکەی مەرگەدە شەهیدبوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی دەستی پێ کرد. پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی شەدادی، عەلا ئەلسەلوم قسەی کرد، ئاماژەی کرد بە فیداکاریی شەهیدان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە، دووپاتی کردەوە، هاوڕێ و بنەماڵەی شەهیدان درێژە بەو تێکۆشانە دەدەن.
ئەلسەلوم، تیشکی خستە سەر سیفەتەکانی شەهید قەیسەرو شەهید کاوە، دووپاتی کردەوە، ئەوان بە باوەڕێکی بەهێزەوە لەنێو ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک تێکۆشانیان دەکرد.
پاشان ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی هەردوو شەهید بە بەرزکردنەوەی درووشم بەخاکسپێردرا.