تەرمی ٢ شەڕڤانی قەسەدە لە ڕەقە بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبدولمەجید ئەلسنێد و محەمەد ئەلمحەمەد لە ڕەقە بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبدولمەجید ئەلسنێد و محەمەد ئەلمحەمەد لە ڕەقە بەخاک سپێردرا.
سەدان دانیشتووی ڕەقە، بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، مەجلیسە سەربازییەکانی شار و گوندەکانی ڕەقە، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، ئەندامانی پارتی سوریای پاشەڕۆژ و پەیەدە، تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەبدولمەجید ئەلسنێد و محەمەد ئەلمحەمەدیان لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپارد.
مەراسیمەکە بە نمایشی سەربازیی شەڕڤانانی قەسەدە دەستی پێ کرد. پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەحمود خەڵەف، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانانی قەسەدە کرد.
بە ناوی قەسەدەوە، فەرماندە ئەحمەد ئەلخەڵەف، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سود لە ڕەوشی فەڵەستین وەردەگرێت. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش تاوان ئەنجام دەدات، هەروەها فیتنە دەنێتەوە و ژێرخانی هەرێمەکە وێران دەکات.
هاوسەرۆکی مەجلیسی مەدەنی ڕەقە، هێڤی ئیسماعیل، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری لەسەر هەرێمەکە وەک هێرشێکی نامەردانە وەسف کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک ناوێرێت، ڕووبەڕوو بەرامبەر هێزەکانمان شەڕبکات، بۆیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپ هێرش دەکات".
پاشان، ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی شەهید" بەخاک سپێردرا.