تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی ئاسایاشی ناوخۆ بە خاک سپێردرا
لە عامودێ تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی ئاسایاشی ناوخۆ بە وتنەوەی دروشم بە خاک سپێردرا.
لە عامودێ تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی ئاسایاشی ناوخۆ بە وتنەوەی دروشم بە خاک سپێردرا.
دانیشتوانی عامودێ تەرمی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید یونس محەمەد، سەلاحەدین حسێن، بەشار عەلی و محەمەد جەلۆیان لە چوارڕێیانی دربێسیەوە بە وتنەوەی دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان، گواستەوە بۆ گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر.
لە گۆڕستان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عامودێ محەمەد ئەحمەد قسەی کرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد.
ئەحمەد بێدەنگی ڕووسیا و ئەمریکای لە بەرامبەر هێرشەکانەدا شەرمەزار کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمەلە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نابین و پشتیوانی شەڕڤانەکانمانین، هەروەها بەڵینی بەردەوام دانی بە ڕێبازی شەهیداندا.
نوێنەری هێزی ئاسایشی ناوخۆ حسێن سادە سەرەنجی بۆ سەر فیداکاری شەهیدان راکێشا و وتی:"ئەم قارەمانانە گیانی خۆیان فیدای وڵاتەکەیان کرد، ئەم شەهیدانە لەلای خوداوە زیندوون".
سادە ئەوەشی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت گەلانی هەرێمەکە لە یەکتر داببڕێت بەمشێوە بەردەوام بوو:"ئێمە بە داگیرکەری تورک دەڵێن؛ ئێمە لەسەر ئەم خاکە دەژین، ئێوە وێرانیشی بکەن دیسان ئاوەدانی دەکەینەوە، تۆ ناتوانی گەلی قارەمانی کورد، عەرەب، سوریان، تورکمەن و چەرکەس لە یەکتر داببڕی. ئێمە لە سەر ئەم خاکە دەژین، بشمرین مردنمان لە سەر ئەم خاکە دەبێت."
دوای وتارەکان بڕوانامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
لەکۆتاییدا تەرمی شەهیدان بەدروشم و هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.