تەرمی باران دەڤریم لە قامشلۆ بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە باران دەڤریم کە ٢٣ی ئاب شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیددا، محیەدین حەسەن قسەی کرد و سەرەخۆشێ لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، " لە سەرەتای شۆڕشەوە، زۆر تێکۆشەری وەک باران وڵامی بانگەوازی مرۆڤایەتیان دایەوە و بە شکۆمەندانە گیانیان بەخت کرد."

دوات ئاید ئیبراهیم ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) رایگەیاند، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیادی کردووە. پلانیان هەیە کە دەستکەوتەکانی شۆڕش تێک بدەن. روسیا، ئێران و تورکیا لەسەر قڕکردنی کورد رێککەوتون. بەڵام بە گیانی شەڕی گەلی شۆڕشگێری سەردەکەوین."

دوای کۆتاییهاتن بە قسەکردن، باوەرنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

دواتر بە هەلهەلەلێدانی دایکان، تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

ف.ق