تەرمی فەرماندەی یەپەگە شەڕڤان حەلەب بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازیان لێ کرا
تەرمی فەرماندەیەکی یەپەگە بەناوی شەڕڤان حەلەب کە لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهید بوو، لە شاری حەلەب بە مەراسیمێکی جەماوەر پێشوازی لێ کرا.
تەرمی فەرماندەیەکی یەپەگە بەناوی شەڕڤان حەلەب کە لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهید بوو، لە شاری حەلەب بە مەراسیمێکی جەماوەر پێشوازی لێ کرا.
فەرماندەیەکی یەپەگە، شەڕڤان حەلەب لە ١٠ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەهۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بوو، تەرمەکەی لە شاری حەلەب بە مەراسیمێکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.
دانیشتووان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شەهید لەبەدەم دەروازەی جەزیرە لە باشوری گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب کۆبوونەوە.
بڕیار وایە، کاتژمێر ١١ مەراسیمێکی ماڵئاوایکردن بۆ تەرمی شەهید لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید خەڵەف ئەنجام بدرێت، پاشان لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەخاک دەسپێردرێت.