تەرمی جاسم کەسەر ئەل حەملەس شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی کەسەر جاسم ئەلحەملەس کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە شەداد بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمی کەسەر جاسم ئەلحەملەس کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە شەداد بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا کە ٣٠ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی تروازیەی عەین عیسا شەهید ببوو.

رێورەسمەکە بە نیشاندانێکی سەربازی دەستی پێکرد. دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شەداد، ئیمان ئەلفەرەج قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد.

ئیمان ئەلفەرەج ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، " دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر رێکخستنێکی توندڕەو بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتن، ئەمڕۆش لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە فڕۆکە هێرش دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، بەرخۆدان دەکات."

هۆگر ئەلمەلا فەرماندەیەکی سەربازی لە شەداد قسەی کرد و رایگەیاند کە تاوەکو ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندا نەبێت بەرخۆدانیان بەردەوام دەکەن و لەسەر هێڵی شەهیدان تێدەکۆشن.

ئەلمەلا بانگەوازی لە گەلانی هەرێمەکە کرد کە پشتگیری لە قەسەدە بکەن و بەشداری ریزەکانی ببن و وتی، " تێکۆشان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەرکی هەموو گەلانی هەرێمەکەیە."

دوای قسەکردن، عەلا ئەلئیبراهیم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد.

تەرمی شەهید کەسەر ئەلحەملەس بە دروشم و هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق