تەرمی شەهید محەمەد ئەلخڵێف بەخاک سپێردرا
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆس محەمەد ئەڵخڵێفیان بەخاکسپارد.
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆس محەمەد ئەڵخڵێفیان بەخاکسپارد.
خەڵکی حەسەکە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی حەسەکە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆس محەمەد ئەلخڵێف (هارون). شەهید هارون لە ١٧ی تشرینی یەکەم لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان شوجاع ئەلهەرس. باسی فیداکاری و ڕۆڵی شەهیدانی کرد. پاشان گوتی: "ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەل و هێزەکانمان، شکاندنی ئیرادەمان و شکاندنی پرۆژە دیموکراتیکەکەمانە. بەڵام سەرکەوتوو نابن"،
فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی حەسەکە، سنجار جەیران، گوتی: "شەهیدبوونی هاوڵاتییەکانمان پێداگریمان بۆ بەرخۆدان و پاراستنی خاک و دەسکەوتەکانی شۆڕش زیاتر دەکات. ئێمە بۆ ژیانی شکۆدار و ئازادی ئەم گەلە، دوودڵ نابین گیانی خۆمان بەخت بکەین".
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ڕۆژدا ئەحمەد، ناسنامەی شەهید محەمەد ئەلخڵێفی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.
لەنێو هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.