تەرمی شەهید مەزڵوم و شیار و حەسەن لە شەهبا بەخاک سپێردرا
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی مەزڵوم شێراوا و حەسەن نەعسۆ و شیار شەهبایان بەخاکسپارد کە لە کات و شوێنی جیادا شەهیدبوون.
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی مەزڵوم شێراوا و حەسەن نەعسۆ و شیار شەهبایان بەخاکسپارد کە لە کات و شوێنی جیادا شەهیدبوون.
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکەوە بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) شیار شەهبا (وەلید گوڵێ)، شەڕڤانی قەسەدە، مەزڵوم شێراوا (نەبۆ گوڵێ خەیری) و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ حەسەن نەعسۆ، کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون.
جەماوەر تەرمەکانیان هەڵگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم ڕێپێوانیان کرد. ناڕایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لە گۆڕستان، پاش خولەکێک ڕێزگرتن، بە ناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە، خەدیجە عەبۆ و بە ناوی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین، مستەفا حەسەن قسەیان کرد. گوترا: "چالاکییەکەی ئەنقەرە بۆ تورکیا پەیامێک بوو، ئێمەش تێکۆشان و بەرخۆدانمان مەزنتر دەکەین تا سەرکەوتن".
پاش خوێندنەوەی ناسنامەی شەهیدان و ڕادەستکردنەوەیان بە بنەماڵەکانیان، تەرمی شەهیدان بە گوتنەوەی درووشم بەخاکسپێردرا.