تەرمی شەهید سەید ئەڤران و ئەسلان قامیشلۆ بەخاک دەسپێردرێت

لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە قامیشلۆ تەرمی سەید ئەڤران، پەیامنێری ANF و خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد و ئەسلان قامیشلۆ فەرماندەی یەپەگە بە خاک دەسپێردرێت.

بە بەشداری هەزاران کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی، کۆمەڵایەتی، ڕاگەیاندن و سەربازییەکان، کەژاوەی ھەر دوو شەهید؛ سەید ئەڤران، پەیامنێری ANF و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، کە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول شەهید بوو و ئەسلان قامیشلۆ، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کە ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، بە وەرگرتنی تەرمەکانیان لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی قامیشلۆ لە گەڕەکی عەنتەرییە بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بەڕێکەوت.

تەرمی ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران بە گوڵ و ئاڵای یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) و تەرمی فەرماندە ئەسلان قامیشلۆش بە ئاڵا و گوڵی یەپەگە ڕازێندراونەتەوە. ھاوڕێکانیان تەرمی ھەر دوو شەهیدەکەیان لەسەر شان هەڵگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بەڕێکەوتن.

هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکە، ڕیشسپی و پیاوماقوڵانی هۆز و عەشیرەتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گۆڕستانەکە چاوەڕوانی کاروانی شەهیدانن. گۆڕەپانەکە بە وێنەی شەهیدان و گوڵ ڕازێندراوەتەوە.

بەشداربووان وێنەی شەهیدان سەید ئەڤران و ئەسلان قامیشلۆیان لەسەر سنگیان داناوە.

تەرمی ئەڤران و قامیشلۆ دوای مەراسیمێک کە بڕیارە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بەڕێوەبچێت، بە خاک دەسپێردرێت.

ژ.ن