تەرمی شەهید ئیبراهیم لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا
لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی شەهید ئێبراهیم ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە لە ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری تەبەقا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی شەهید ئێبراهیم ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە لە ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری تەبەقا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا.
بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندامی ڕێکخراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، پارتەکانی کانتۆنی فورات بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەبدوڵا ڕەشید، قسەیکرد و وتی: "شەهید ئیبراهیم بە خاک و دۆزی خۆیەوە گرێدراو بوو، بەڵێنی دابوو کە ئاسایشی هەرێمەکە بپارێزێت".
ئەندامی مەجلیسی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان شیرین حەسێ وتی: "گەلی هەرێمەکان لە سایەیی فەرماندەکانیانەوە خاوەنی ئیرادەن. هەروەها شیرین سڵاوی لە چالاکیەکانی گەریلا بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد".
لە کۆتای مەراسیمەکەدا ژیاننامەی شەهید ئیبراهیم خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی کرا.