تەرمی شەهیدان بەخاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە حەمزە و خالد و جەسار کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە شەدادی بەخاک سپێردران.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدان

شەڕڤانی قەسەدە حەمزە (ئەیمەن ئیبراهیم) کە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە زرگان شەهیدبوو، شەڕڤانانی هێزەکانی کۆماندۆس خالد (محەمەد موحسین) و جەسار (نەواف ئەل قەتی) کە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە دێر حەفرە شەهیدبوون، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەدادی بەخاک سپێردران. لە مەراسیمەکەدا شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆس عومەر (خالد ئەل ناسر) کە ٣٠ تشرینی دووەم لە شەهبا شەهیدبوو، یادکرایەوە.

مەراسیمەکە لەلایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی بەخاک سپێردرا. دەیان هاوڵاتی و نوێنەری پارت و دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

پاشان نمایشێکی سەربازیی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆس ئەنجامدرا.

بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە، عەبدول مەجید عەتیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد، گوتی: "پێویستە هەموومان لەدەوری قەسەدە کۆببینەوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە و شکۆمان قوربانی بدەین".

عەبدول مەجید سڵاوی لە شەڕڤانانی بەرەکانی بەرخۆدان کرد و پەیامی پشتگیری دا.

ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. جەماوەر تەرمی شەهیدان حەمزە و خالد و جەساریان بە درووشمی "بە گیان و خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بەخاک سپارد.