تەرمی شەهیدانی کۆبانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، بەخاکسپێردران

هەزاران کەس لەسەر ڕێگای حەلەب کۆبوونەوە و تەرمی ئەو شەهیدانیانەی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەهید بوون بەرەو گۆڕستانی شەهید دیجلە بەڕێکرد.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، نوژیان ئۆجالان، ڤیان کۆبانێ، ڕۆژین ئەحمەد عیسا، مەرهەف خەلیل ئیبراهیم و وەلید محەمەد مەنلێی کە لە هێرشێکی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیی داگیرکەر لە شاری کۆبانێ شەهید بوون، بە مەراسیمێکی گەورە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکرن.

دانیشتوانی هەموو هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەخاکسپاردنی شەهیدان هاتوونەتە کۆبانێ و لە مەراسمی بە خاکسپاردنەکەدا بەشداریان کردووە.

ئێوارەی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە کۆبانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆرشگێڕن.

ف.ق