تەرمی شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرین عەلی بەشیر بەخاکسپێردرا

تەرمی عەلی بەشیر (جانفەدا) شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین بە بەشداری هەزاران کەس بەخاکسپێردرا.

بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی هەرێمی عەفرین، تەرمی عەلی بەشیر (جانفەدا) شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرینیان لە نەخۆشخانەی ئاڤرینی شاری فافینی وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم بەڕێکرا. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهید هەڵواسرا.

سەرەتا بەشداربووان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە بێدنەگی وەستان. دواتر ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین ناسنامەی عەلی بەشیری خوێندەوە کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بووە.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین خەدیجە ئیبۆ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

خەدیجە ئیبۆ وتی، " هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە ئاڤاشین شکستیهێنا، جارێکی دیکە لە ١٧ی نیساندا دەستی بە هێرشێکی دیکەی داگیرکەری کردەووە. ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی هەرێمە کوردیەکانە."

هەروەها رایگەیاند کە لە سایەی فیداکاری شەهیدان و تێکۆشانی گەلەوە پیلانگیڕی سەر گەلی کورد و گەریلا تێکشکاوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد سەلاما ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین قسەی کرد و هاوکاری پەدەکەی بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و وتی، " پەدەکە زانیاری لەبارەی گەریلاوە دەداتە سوپای داگیرکەری تورک.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەلاما ئەوەی خستەڕوو کە وەک هاوڵاتیانی عەفرین لەسەر رێبازی شەهیدان و هزری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خەبات دەکەن و رێگە بە داگیرکەران و خیانەتکاران نادەن.

روحا نوۆ کۆسا ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتی هەرێمی عەفرین ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەی کرایەوە.

تەرمی شەهید فەداکار بە هەلهەلەلیدان و دروشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق