تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە عەزام و حەیدەر بەخاک سپێردران
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەزام حەسەکە و حەیدەر حەسەکە لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیە بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەزام حەسەکە و حەیدەر حەسەکە لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیە بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەزام حەسەکە (خالد حۆران عەتیە) و حەیدەر حەسەکە (عەبدولعەزیز خەلیفە) لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی حەسەکە بەخاک سپێردران. بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان تێیدا بەشداریان کرد.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە بەرا ساڵح سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و ڕایگەیاند، شەهیدان بۆ ڕزگارکردنی خاک و گەلەکەیان گیانیان بەخت کرد و داستانی قارەمانەتییان بەخوێنی خۆیان نووسی.
پاشان، فەرماندەی مەجلیسی سەربازیی حەسەکە دێرسیم حەسەکە گوتی:"فیداکاری شەهیدان مانای بەرخۆدان زیاتردەکات وئێمەش هێزمان لە فیداکاری ئەوان وەردەگرین".
ئەندامی پارتی چەپی کۆمونیستی مارکسی یەڵماز بەحر ڕەش (عوسمان نوری ئۆجاکلی) کە لە ١٢ی حوزەیرانی پێشوو شەهید بوو، مەراسیمێکی بۆ سازکرا.
هەڤاڵانی شەهید یەڵماز بەحر ڕەش، مزگین عەرەبۆ، خەبات محەمەد شێخ بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەی و تۆڵەکردنەوەیان دووپاتکردەوە.
ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرایەوە.
تەرمی هەر دوو شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردران.