تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمید موسا بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) حەمید موسا کە ٢٣ ی ئایار لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە شەدادی بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) حەمید موسا کە ٢٣ ی ئایار لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە شەدادی بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) حەمید موسا کە ٢٣ ی ئایار لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە شەدادی بەخاکسپێردرا. سەدان خەڵکی شەدادی و شارۆچکەکانی دەوروبەری و بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی دامەزراوەکان و بەڕێوەبەرانی مەدەنی و کۆمیتەکانی پەروەردە و قەسەدە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی عەودە حوسێن گوتی: "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید حەمید موسا دەکەین".
ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی شەدادی محەمەد ئەدیب گوتی: "حەمید موسا لەسەر ئەرکەکەی لەپێناو پاراستنی خاک و شکۆدا، شکۆی شەهیدبوونی بەدەستهێنا".
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.