تەرمی شەڕڤانی قەسەدە نەجمەدین فەنوش بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە نەجمەدین فەنوش لە دەیرەزۆر شەهید، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە نەجمەدین فەنوش لە دەیرەزۆر شەهید، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) نەجمەدین فەنوش (ڕۆنی حەسەکە) لە دەیرەزۆر شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاک سپێردرا. هەروەها لە مەراسیمەکەدا گەریلای هەپەگە دیار مێردین (عەگید سەردار) کە ١ ی ئاب لە ٢٠٢٣ لە شەهید بوو، یادکرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە گوڵچین ئەحمەد گوتی: "لە قۆناغێکی گرنگداین، هەموو دەوڵەتان بۆ لەناوبردنی پرۆژە دیموکراتیکەکەمان و فیتنەنانەوە لەنێوان پێکهاتەکان یەکیان گرتووە. بەڵام بە سایەی بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە پلانەکە شکستی هێنا".
هەروەها گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەر هەموو دەرفەتەکان بەکاردێنێت و بە چەکی قەدەغەکراو هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ لاوازکردنی هێزەکانی گەریلا. بەڵام هەرچی بکات و هەر چەند هێرشەکان توند بکاتەوە، ناتوانێت گەریلا لاواز بکات".
فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی حەسەکە، ئالان حەسەکە، گوتی: "داواکەمان ڕوونە، یەکێتیی خاکی کوردستان. بە پەدەکە دەڵێین، ئیتر بەسە خیانەت".
پاشان ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهید ڕۆنی حەسەکە بە هەلهەلەی دایکان و درووشـمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.