تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ردوان خەلیل بە خاکسپێردرا
خەڵکی تل حەمیس تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ردوان خەلیلیان لە مەزارگەی شەهیدانی ناوچەکە بە خاکسپارد.
خەڵکی تل حەمیس تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ردوان خەلیلیان لە مەزارگەی شەهیدانی ناوچەکە بە خاکسپارد.
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی تل بەراک و تل حەمیس و گوندەکانی دەوروبەری، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنیەکان و هەڤاڵانی، بەشدارییان لە مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاکسپارندی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ردوان تەلال خەلیلدا کرد.
شەڕڤان ردوان تەلال خەلیل رۆژی ٢٥ی ئەیلول لە بەرخودان بەرامبەر بەو گروپە چەکدارانەی دزەیان کردبووە ناو رۆژهەڵاتی دێرەزور شەهید ببوو.
مەراسیمی ماڵیاوایی و بەخاکپساردنی تەرمەکەی لە مەزارگەی شەهیدانی تل حەمیس سازکرا. لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی تل بەراک شوجا ئەل حاسر قسەی کرد و سەرنجی بۆ سەر رۆڵی شەهیدان و گیانبازییان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەڕێمە راکێشا.
ئەلحاسر وتی، "لە سایە گیانبازی شەهیدانمان ئەمرۆ لێرە بە یەکدەنگی لە بەردەم پلانەکانی تیرۆریستان دەوەستینەوە".
ئەلحسار ئەوەشی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و لەبەر ئەوە شانەکان و چەتەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی گورز لەو ئاسایش و ئارامیە بوەشێنن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "ئێمە بەرامبەر هەموو پلانەکان دەوەستینەوە کە لە دژی ئیرادەمان جێبەجێ دەکرێن".
لە فەرماندەکانی قەسەدە لە ناوچەی تل بەراک سنجار عەلیش قسەی کرد و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و گوڕدان بە تێکۆشانی دووبارەکردەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهیدبوون شەهید ردوان خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکەی کرا. دواتر جەماوەر تەرمی شەهید ردوانیان بە خاکسپارد.
هـ .ب