تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئوسامە ئەلسالم بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئوسامە ئەلسالم کە ٢٩ ی ئەیلول لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دەیرەزۆر شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئوسامە ئەلسالم کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" لە ٢٩ی ئەیلولدا شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری تەبقە بەشداریان کرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و مەراسیمێکی سەربازی دەستی پێکرد. پاشان بە ناوی هێزەکانی (قەسەدە) فەرماندە ئاگری ئەل محەمەد قسەی کرد و بەڵێنی بە دایکی شەهیدان دا کە دەستکەوتەکانی شەهیدان و هەرێمەکە دەپارێزن.

جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ئیدارەی تەبقە، عەبدولعەزیز ئەل عەسکەر گوتی: "بۆ ڕزگارکردنی گەل و خاکەکەمان هەزاران شەهیدمان بەخشی، ئێمە تەسلیم نابین و بەڵێنەکەمان بۆ شەهیدەکانمان بەجێ دەگەیەنین".

بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری جڤاکی، فاروق ئەلماشی، گوتی: " ئێمە بە دوژمن دەڵێین ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین، ئێمە خاوەنی ئەم دۆزەین، ئەم خاکە خاکی ئێمەیە و لەسەری دەژین. ئێمە ڕۆڵەمان هەیە بۆ پاراستنی خاکەکەمان. هەرچەندە ڕێگەی قێزەون بگرنە بەر، ناتوانن بمانشکێنن. بزانن، چۆن ڕێکخراوی داعشمان تێکشکاند و وڵاتەکەمان بنیاتنا، ئێوە ناتوانن پەیوەندیمان لەگەڵ خاکەکەمان بشکێنن''.

پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، فەوزا ئەلمحەمەد، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد. تەرمی شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپێردرا.